سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا ھەڵبژێردرا
  2019-07-23       1677       

بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا و شارەوانیی لەندەن، وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی ھەڵبژێردرا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە 23/7/2019، لەسەر پۆستی پۆستی سەرۆكی پارتی پارێزگاران هەریەك لە بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشووی دەرەوەی بەریتانیا و جێرمی هەنت، وەزیری دەرەوەی ئێستای ئەو وڵاتە كێبڕكێیان بوو بۆ جێگرتنەوەی تێریزا مەی، وەك سەرۆك وەزیران.  بۆریس جۆنسن وەك براوەی كێبركێكەی ناو پارتی پارێزكاران راگەیەندرا.

 پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پارتی پارێزگاران زیاتر لە مانگێكە بەردەوامە و نزیكەی 160 هەزار ئەندامی پارتەكە لەسەرتاسەری بەریتانیا بەشدارییان تێدا كردوو، جۆنسن وەك براوەی كێبركێكەی ناو پارتی پارێزكاران راستەوخۆ وەك سەرۆك وەزیرانی بەریتانیاش دیاری كرا.

جێگەی ئاماژەیە لە مانگی رابردودا تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی كێشەكانی لەگەڵ پەرلەمانی ولاتەكەی دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە, وا بڕیارە سبەی چوارشەممە، جۆنسن بە فەرمی وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستبەکار بێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×