وێڕای دابەزینی هەفتانەی، نرخی نەوت ئەمڕۆ بەرزبوەوە
  2023-10-06       759       

وێڕای ئەوەی لەم هەفتەیەدا گەورەترین دابەزینی لە ماوەی حەوت مانگی رابردودا بەخۆیەوە بینی، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەزربونەوەی بەخۆیەوە بینی.

ئاوێنە: بەگوێرەی داتای بازاڕەكانی نەوتی جیهان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 84 دۆلارو 26 سەنت و هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 82 دۆلارو 60 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.

هەفتەی رابردو بەهای هەر دو جۆر نەوتەكە گەیشتنە بەرزترین ئاستی خۆی لەماوەی ساڵی 2023دا، بەڵام لەم هەفتەیەدا نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە لەسەدا 11 و نەوتی تەكساسیش نزیكەی لەسەدا 9ی نرخەكەی لەدەستدا.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز دابەزینی نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا لەژێر كاریگەری شەپۆلی فرۆشتنی قەواڵە ئەمریكییەكاندایە كە ئەوەش ترسی لە دابەزینی ئاستی خواست لەسەر وزە هێناوەتە كایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×