دادگای پێداچونەوەی هەرێم: تانە لەسەر حکومی لەسێدارەدانی وەھاب ھەڵەبجەیی رەتدەکەینەوە
  2023-11-01       1802       

ئا: ئاوێنە

 

دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان تانەی پارێزەرانی وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی و هاوڕێكانی رەتكردەوەو رایدەگەیەنێت تا خۆیان رادەست نەكەن یان دەستگیر نەكرێن، ناتوانین لێكۆڵینەوە لە تانەكانیان بكەن.

 

دەستەی گشتی سزایی لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بریاریدا بەرەتكردنەوەی تانەی پارێزەرانی  هەریەك لە (وەهاب مەجید باقی، كارزان محەمەد عاسی رەشید، وریا خالید، لوئەی محەمەد، پۆڵا ستار، لەشكر حسێن) كە بەشێوەیەكی غیابی لە دادگای تاوانەكانی هەولێر سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان تانەی(هێڤار محەمەد و چیا عەبدولكەریم) پارێزەرانی وەهاب هەڵەبجەیی و هاوڕێكانی رەتكردەوە كە تانەیان لەسەر حوكمی پێشوتری دادگای تاوانەكانی هەولێر تۆماركردبوو كە بە شێوەی غیابی لە بەرواری (4/6/2023) بە پێی مادەی دەیەم لە یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆری ژمارە 3ی ساڵی 2006 حوكمی لەسێدارەدانی بۆ (وەهاب هەڵەبجەیی)و هاورێكانی دەركردووە بەتۆمەتی تیرۆر دادگای پێداچوونەوە دەڵێت: تانەی پارێزەرانی رەتدەكرێتەوە چونكە ناتوانین لەسەر تانەیەك لێكۆڵینەوە بكەین كە حوكمدراوەكان خۆیان رادەستی دادگا نەكردبێت یان دەستگیرنەكرابن، دادگای پێداچونەوە دۆسییەكە دەگەڕێنێەوە بۆ دادگای تایبەتمەندی خۆی لە هەولێر تا ئەو كاتەی حوكمدراوەكان خۆیان رادەستی دادگا دەكەن.

هەربۆیە پارێزەرانی پەنایان بۆ دادگای فیدراڵی بردووەو رۆژی 29/10/2023 دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵایەكی پارێزەرانی وەهاب هەڵەبجەیی كۆبووەوە، (وەهاب هەڵەبجەیی) فەرماندەی هێزی دژەتیرۆری یەكێتیی لە سكاڵاكەیدا داوا لە دادگای فیدراڵی دەكات جێبەجێكردنی یاسای روبەڕووبونەوەی تیرۆر ژمارە (3)ی ساڵی 2006ی دەرچوو لە پەرلەمانی كوردستان بە نادەستوری ناوببات‌و هەموو ئەو بڕیارانەی لە دادگای هەولێرەوە بەپێی ئەم یاسایە دەرچوون، هەڵوەشێنێتەوە
  د.چیا زەنگەنە راوێژكاری یاسایی و پارێزەری دۆسیەكە بە میدیا فەرمی یەكێتی راگەیاندووە: لەگەڵ هاوپیشەم هێڤار محەمەد وەك تیمی پارێزەرانی دۆسیەی تۆمەتباركردنی وەهاب هەڵەبجەیی و ئەفسەرە پلە باڵاكانی دژەتیرۆر، لەیەكەم دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر بڕیاری نایاسایی دادگای هەولێر ئامادەبووین، ئەمە لەكاتێكدا پێشتر سكاڵای یاساییمان لەسەر سەرۆكی پەرلەمان لەسەر ئەو بڕیارە لەدادگای فیدراڵی تۆمار كردبوو، لە دادگای فیدراڵی تانەمان لەو یاسایە داوە كە بەڕ‌ێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و فەرماندەكانی بەڕ‌ێوەبەرایەتییەكەی پێ تۆمەتبار كراوە، كە یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2006 ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەو یاساكە دوای چەندینجار درێژكردنەوەی ماوە یاساییەكەی لە ساڵی 2018 ەوە بەسەرچووە، هەر لەدانیشتنەكەی دادگای فیدراڵیدا، بەپێی بنەما دەستورییەكانی عیراق، تانەمان لەناوەڕ‌ۆكی بڕ‌یارەكەی دادگای هەولێر دا، كە هیچ بنەما و بەڵگەیەكی یاسایی تێدا نییە، ئەمە جگە لەوەی رێگری یاسایی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوی شەهیدكردنی عەقید هاوكار جاف دروستدەكرێت و دۆسیەكە بۆ مەرامێكی سیاسی لە دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە تێپەڕ‌یووە، لەكاتێكدا دۆسیەكە كاریگەری زۆری لەسەر ئاشتەوایی لەهەرێم و تەبایی نێوان لایەنەكان دروستكردووە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
ژن ژیان گرتووخانە: ژیان لەچاکسازییەکانی ژنان چۆن دەگوزەرێت؟
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×