نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
  2023-11-04       678       

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی ئەوەش بەهۆی كەمبونەوەی نیگەرانییەكان لەبارەی فراوانبونی شەڕی غەززە بۆ بەشێك لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاوێنە: شەوی رابردو لەكاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی بەشێوەیەك كە بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلارو 89 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بۆ 80 دۆلار و 51 سەنت دابەزی.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە نیگەرانییەكان بۆ فراوانبونی شەڕی غەززە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كەمبونەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×