"بڕیاره‌كه‌ی‌ حکومەتی عێراق بۆ دابینكردنی‌ گۆشت به‌نرخی پاڵپشتیکراو پارێزگاکانی هەرێم-یش ده‌گرێتەوە"
  2023-11-04       916       


حکومەتی عێراق بڕیاریداوە گۆشت‌و مریشک‌و هێلکە بەنرخی پاڵپشتیکراو بخاتە بازاڕەوە، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی حكومه‌تی‌ هەرێمی‌ كوردستان-یش ده‌ڵێت، بڕیارە پارێزگاکانی هەرێمیش بگرێتەوە.

ئاوێنه‌: هه‌فته‌ی‌ ڕابردو وەزاره‌تی بازرگانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حکومەتی عێراق بڕیاریداوە گۆشت‌و مریشک‌و هێلکەو شیرو چەند مادەیەکی دیکەی خۆراکی بەنرخی پاڵپشتیکراو بخەنە بازاڕەوە.

ئەمڕۆ شەممە، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەنرخی پاڵپشتیکراو گۆشت بۆ پارێزگاکان دابیندەکات‌و بڕیارە پارێزگاکانی هەرێمیش بگرێتەوە. 

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم وتیشی‌، "نرخی هەر کیلۆیەک بەچوار هەزارو ٥٠٠ دینار دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لیستی بازاڕو پێویستی هاوڵاتیان ئامادەکراوەو بۆ بەغدا نێردراوەو بەپێی ئەو لیستە بڕی گۆشتەکە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین دەکرێت.

وتیشی، " گۆشتەکە لەگەڵ پسوڵەی بەشە خۆراکدا نابێت و لەدوای گەیشتنی بۆ هەرێم هاوڵاتیان دەتوانن لەبازاڕەکاندا بەنرخی پاڵپشتیکراو بیکڕن".

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×