نەوتی خاو و برێنت هاڕەی کرد
  2023-11-09       616       


ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو ٧٩ دۆلار و ٦٤ سەنتە و نرخی یەك بەرمیل خاوی تێكساس بە ٧١ و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی بۆرسەی جیهانی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی جیهان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٩ دۆلار مامەڵەی پێوە كرا لەكاتێكدا دوێنێ بە ٨١ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا و ڕۆژی سێ شەممە بە ٨٤ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساس ئەمڕۆ بە ٧٧ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ بە ٨٥ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا، بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس زیاتر لە سێ دۆلار دابەزیوە.

هەر بەپێی بازاڕی ئابووری جیهانی ئەمڕۆ پێنج شەممە زێڕ دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ به‌ هه‌زار و ٩٤٨ دۆلاره‌ لەكاتێكدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو یەك ئۆنسە بە هەزار و ٩٩٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرا.

ڕێكخراوی ئۆپیك سەبارەت بە هەڵكشان و دابەزینی نرخی نەوتەوە باسی لەوە كردووە، كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ڕووسیا و سعودییەوە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی ڕێژەی نەوتی پێویست بۆ ئەمساڵ.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×