2019-08-11   561     
عه‌باس موسه‌وی
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مریكاییه‌كان چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی ئێران نه‌بن، چونكه ئه‌و چاوه‌ڕوانییه بێهوده.
ئاوێنه: عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكییه‌كان ساڵانێكی زۆره چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه ئێران په‌یوه‌ندی به‌ئه‌وانه‌وه بكات، به‌ڵام ئه‌مه ڕونادات، تاران هه‌رگیز بۆ دانوستان ده‌ستپێشخه‌ر نابێت كه تێیدا ماف‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت.
وتیشی، هیچ مرۆڤێكی ژیر كاتێك كه له‌گوشاردا بێت‌و به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت گفتوگۆ‌و دانوستان ناكات.
موسه‌وی ڕاشیگەیاند، ئێران هیچ کات دەستپێشخەری دانوستانێک ناکات کە تێدا ماف‌و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ڕەچاو نەکرێت.
راشیگه‌یاند، "ئه‌مریكا لەلایەکەوە ڕێبەری ئێمەیان خستۆتە لیستی سزاكانیان‌و گەرمارۆیان خستۆتە سەر فەرماندەی دیپلۆماتی وڵاتەکەمان -جواد زەریف وه‌زیری ده‌ره‌وه- لەلایەکی دیکەشەوە باسی دانوستان دەکەن، ئەمە نیشانەی ڕاستگۆنەبونی ئەمریکایە، ئێرانیش بایەخێک بەم قسانە نادات."