ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی گەیاندە ٣٧٠ کیلۆگرام
  2019-08-13       692       
دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، ئاستی یۆرانیۆمی پیتێنراوی وڵاتەکەیان گەیشتووەتە ٣٧٠ کیلۆگرام.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێشەممە دەسەڵاتدارانی ئێرانی رایانگەیاند ، ئاستی یەدەگی وڵاتەکەیان لە یۆرانیۆمی پیتێنراو گەیشتووەتە ٣٧٠ کیلۆگرام، ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی رێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە ئاستی رێگەپێدراو ٣٧٠ کیلۆگرامە.

بەھرۆز کەمالوندی وتەبێژ رێکخراوی ووزەی ناوەکی ئێرانی وتی ، بڕی ٦٠ تا ٧٠ کیلۆگرامی تر خراوەتە سەر یەدەگی وڵاتەکەی لە یۆرانیۆمی پیتێنراو.

هاوکات ئەوەشی وت، بە زیادکردنی ئەو بڕە، کۆی گشتی یۆرانیۆمی پێتێنراو گەیشتووەتە ٣٦٠ بۆ ٣٧٠ کیلۆگرام.

جێگای ئاماژەیە ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی رێکەوتنی ئەتۆمی ، ئاستی رێگەپێدراو تەنھا ٣٠٠ کیلۆگرامە.

ئەم راگەیاندنەی ئێران بە زیادکردنی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکەی، لە کاتێکدا ناکۆکییەکانی نێوان ئێران لەلایەک و ئەمریکا و وڵاتانی کەنداو لە لایەکی تر زیاتر بووە بەھۆی پابەندنەبونی تاران بەبەشێک لەو رێکەوتنە ناوەکییەی لە ساڵی ٢٠١٥ لەنێوان وڵاتانی پەیوەندیدار ئیمزا کراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×