فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لەناو ماڵەکەی خۆیدا کوژرا
  2020-01-22       2589       
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، عەبدولحوسێن مەجدەمی، فەرماندەی سەنتەرێکی بەسیج، کە میلیشیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانە، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی دارخوین لە پارێزگای خوزستان، کوژرا.

ئاوێنە: زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، چەند چەکدارێک چوونەتە سەر ماڵی عەبدولحوسێن مەجدەمی و بە گولەی کلاشینکۆف، کوشتوویانە.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی ئێرانی هەواڵی کوشتنی ئەو فەرماندەیەی بەسیجی پشتڕاست نەکردووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×