پارتی گه‌لی كۆماریی توركیا(جه‌هه‌په) كه گه‌وره‌ترین
پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه‌و له‌هه‌ڵبژادنی شاره‌وانییه‌كاندا سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی
ئیستانبوڵی بردۆته‌وه، به‌توندی ره‌خنه له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی
توركیا ده‌گرێت بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ئیستانبوڵ و ده‌شڵێت، بڕیاره‌كه
به‌ڵگه‌ی بونی دیكتاتۆرییه‌ته له‌وڵاتدا.
ئاوێنه: ئۆنۆرسال ئه‌یدگۆزال، په‌رله‌مانتاری پارتی گه‌لی
كۆماری له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، دیاره به‌لای لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه
سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر حزبی ده‌سه‌ڵاتداردا له توركیا، شتێكی نایاساییه.
وتیشی"بڕیاری دوباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش
له شاری ئه‌سته‌نبوڵ، به‌ڵگه‌ی بونی روخسارێكی دیكتاتۆریه‌ته له وڵات‌دا."
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن سنوری
ئیراده‌ی گه‌لی تێپه‌ڕاندوه‌و یاسای پشتگوێ خستوه‌و وتیشی"ئه‌مه دیموكراسیه‌ت
نییه، به‌ڵكو دیكتاتۆریه‌تێكی سته‌مكاره."
هاوكات ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، كه به‌ڕه‌سمی سه‌رۆكایه‌تی
شاره‌وانی ئیستانبوڵی وه‌ك براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌رگرتبو، رایگه‌یاند"چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ین لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌ڕه‌سمی له‌بڕیاری دوباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
ئاگادارمان بكاته‌وه."
رۆژی 31ی ئازاری رابردو هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌توركیا
به‌ڕێوه‌چوو كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ
توانی شكست به بیناڵی یڵدرم كاندیدی ئاكپارتی ده‌سه‌ڵاتدار بهێنێت و به‌ڵگه‌نامه‌ی
سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵی راده‌ستبكرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاژانسی ئه‌نادۆڵی ره‌سمی توركیا
بڵاویكرده‌وه كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌سه‌ر داوایه‌كی
"پارتی داد و گه‌شه‌پێدان"ی فه‌رمانڕه‌وا بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی شاری ئیسته‌نبوڵ.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن بڕیاری
دا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ كه تیایدا بینالی یه‌ڵدرم كاندیدی
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا شكستی هێنا و ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو كاندیدی
پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هه‌ڵبژاردنی نوێی شاره‌وانی ئیسته‌نبوڵ
كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه رۆژی 23ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ره‌جه‌ب ئۆزێل، نوێنه‌ری پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌لیژنه‌ی
باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا لی تویتێكدا رایگه‌یاند كه پێشوازی له بڕیاری لیژنه‌كه
ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه كه‌ناڵی ئێن تیڤی توركی بڵاویكرده‌وه كه
ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن 7 ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه په‌سه‌ند
كراوه و 4 ئه‌ندامی تر ره‌تیانكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا
كه له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو چوار
ملیۆن و 169 هه‌زار و 765 ده‌نگ و بینالی یڵدرم كاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په)
چوار ملیۆن و 156 هه‌زار و 36 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.