ئایا كڕینیS400 پەیوەندی بەئێرانەوە هەیە؟

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-07-12   

توركیا و ڕوسیا ساڵی ڕا بردوو ڕێكەوتنی كڕینی ٤ سیستەمی بەرگری S400 ئیمزاكرد بە بڕی ٢ ملیار ٥٠٠ میلیۆن دۆلار كە ١ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی قەرزی درێژ خایەن دەبێت بۆ ماوەی ١٠ ساڵ.

بڕیابوو ٢٠١٩/١٠/١٧ بەشی یەكەمی ڕادەست بكرێت، بەڵام بە هۆی كۆمەڵێك هۆكار و مەترسیەوە ڕادەستكردنی پێشخراو ئەمڕۆ بەشی یەكەمی ڕادەستی توركیا كراو، بڕیاریشە بەشی دووەمی تا دوو هەفتەی تر بگاتە توركیا، بەشی سێیەمی كە گرنگترین بەشیەتی و پیكهاتوە لە ١٢٠ موشەك بڕیارە تا مانگێكی تر لە ڕێگەی دەریاوە ڕەوانەی توركیا بكرێت.

بۆچی توركیا سیستەمی موشەكی S400 كڕی؟
١- توركیا ماوەی ٨ ساڵە داوا لەئەمەریكا دەكات سیستەمی بەرگری پاتریۆتی پێ بفرۆشێت، بەڵام ئەمەریكا ئامادەنەبوو ئەو سیستەمە بدات بە توركیا سەرەڕای ئەوەی سیستەمەكەی فرۆشتوە بەچەندین وڵات لەوانە سعودیە و ئیسرائیل كە ئەمەش توركیای نیگەران كرد.

٢- لە ئێستادا ناوچەكە لەلایەك بەهۆی ململانێی ئەمەریكا و بەریتانیا و وڵاتانی كەندا و ئێران و لەلایەكی ترەوە بەهۆی ناكۆكی توركیا و وڵاتانی میسر و ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس و ئیتاڵیا لە لێواری جەنگدایە و توركیاش هیچ سیستەمێكی بەرگری نیە، لەكاتێكدا ئێران خاوەنی S300 ڕوسیە و سعودیە و ئیسرائیلیش خاوەنی پاتریۆتی ئەمەریكین.

٣- توركیا هەرچەندە یەكێكە لە دامەزرێنەڕانی ناتۆ لە ١٩٤٩ و ماوەی٧٠ ساڵە ێەندامی ێەو ڕێكخراوەیە و دووەم گەورەترین هێزی ناتۆیە دوای ئەمەریكا، بەڵام لە ئێستادا توركیا متمانەی بە ناتۆ نیە كە بیپارێزێت و پشتیوانی لێبكات بەهۆی ئەوناكۆكیە قوڵانەی لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ناتۆدا هەیەتی.

٤- توركیا دەیەوێت لە ڕێگەی كڕینی سیستەمی موشەكیS400 پەیوەندیەكانی لەگەڵ ڕوسیادا بەهێز بكات و لە هەمانكاتیشدا فشارێكە بۆسەر ناتۆ و ئەمەریكا.

هۆكاری بێدەنگی ترەمپ:
ترەمپ لە دوو ساڵی ڕابردودا بەردەوام هەڕەشەی لە توركیا دەكرد كە ئەگەر سیستەمی موشەكی ڕوسی بكرێت سزای توندی بەسەردا دەسەپێنێت، بەڵام لە دوای بڕیاری یەكلای كەرەوەی توركیا بۆ كڕینی سیستەمی موشەكی S400 ترەمپ بێدەنگ بوو، پێش دوو هەفتەش ترەمپ لە لوتكەی ئابوری G20 ڕایگەیاند هەڵەی ئۆبامابوو توركیا سیستەمی موشەكی لەڕوسیا دەكڕێت چونكە سیستەمی بەرگری باتریۆتی ئەمەریكی پێ نە فرۆشتوە.

ئەم بێدەنگی و گەمە دیبلۆماسیەی ترەمپ داوێكە بۆ تێوەگلانی ئەردۆگان پێدانی بەهانە بە ترەمپ بۆ فشارخستنە سەر ئەردۆگان بۆ پاشەكشێ و نەرمی نواندن لە پرسێكی ناوخۆی و دەرەكی دا لەوانە پرسی دەوڵەتی خەلافەت و پرسی سوریا و ئێران و لیبیا و كێشەی غازی دەریای ناوەڕاست و چەند پرسێكی تردا.

-هێزی سوپای توركیا؟
سوپای توركیا ساڵی ١٩٢٠ دامەزراوە و ٦٧٠ هەزار سەرباخی هەیە دووەم گەورەترین سوپای ناو ناتۆیە لە دوای ئەمەریكا و لەسەر ئاستی جیهانیش ٦ بەهێزترین سوپای جیهانە، ٤٠٢ هەزار سەربازی هێزی پیادە و٦٠٠٠٠ هەزار سەربازی هێزی ئاسمانی و ٥٠٠٠٠هەزار سەربازی هێزە دەریاریەكانی هەیە.

لە ڕووی چەكیشەوە ٩٠٠ فڕۆكەی جەنگی و ٤٣٠٠ دەبابە و٧٥٥٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی و ١٣٥ هەزار موشەكی جۆراوجۆر و ٣٠٠ كەشتی جەنگی و ٩ كەشتی گەورە ١٥ ژێردەریای هەیەی ، لە ڕووی هێزی دەریایەوە كۆنترڵی بەسەر دەریای ناوەڕاستدا هەیە.


زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×