پیاوە کوردەکان شەڕیانە لەسەر ئەوەی چۆن سێکس دەکەن

د. ساماڵ مانیی
  2021-04-07   

 منیش ویستم، لەسەر ئەو مەسەلەیە کوردستان ئابڕووی نەچێت و ڕووبەڕووی شەپۆلی ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی نەبێتەوە، ووتم چارەسەریتر بدۆزنەوە نەک تووندوتیژی و بەزم. 
 
 نە سیاسیکارم، نە چالاکوانم، نە حیزبیم، نە لە حکومەتدا ئیش دەکەم، نە موچەخۆرم، نە موچەی کوردم بڕیوە، نە ڕادیکاڵم، نە شەڕفرۆش. نە وەکو فووکۆ هاوڕەگەزخوازم و نە وەکو بایرۆن هەردوو ڕەگەزخوازم، بەڵکوو لە زۆرینەکەی کوردم.  جیاوازیەکەم تەنها ئەوەندەیە کە ئارەزوویی کوردستانێکی بێ تووندوتیژی دەکەم، کوردی ژیر کەمێک بە ئارامی و بەسەربەرزی تیا بژین. 
 
 لەبەر ئەوەی دەزانم لە پرسی نێودەوڵەتیدا چۆن سەیری ئەو گرتنە بە لێشاوەی هاوڕەگەزخوازان دەکرێت. حیزبەکانیش و حکومەت و ئاسایش-یش ئەوە دەزانن بۆیە زوو بەیانامە دەرکرا و وتیان مەبەستەکە ئەوە نەبوە ومەبەستیان لە شتێکیتر بوە. سەرەڕای ئەو خێرا بەیاننامە دەرکردنەش، بە پەلە کونسوڵیەتی ئەمەریکا لە کوردستان کاردانەوەی خۆی لەسەر نوسیبوو.
لەبەر ئەمانە ووتوومە: ڕێگاچارەیتر بدۆزنەوە. مادام سیاسەت هەموو خراپەکاری و شەڕ و کێشەکانی ناو کۆمەڵگە دروست دەکات و هەر بە سیاسەتیش چارەسەر دەکرێت.
ئەمە و هیچ کام لە یاسا و چارەسەرکردنی مەسەلەی هاوڕەگەزخوازان لە کۆمەڵگە جیا جیاکاندا، نابێت مافی ئەوانە پێشێل  بکات کە هاوڕەگەزخواز نین. لە هیچکام لە ئەمریکا، ئۆستۆرالیا، روسیا، چین، یابان، وڵاتانی ئەمەریکای لاتین، وڵاتانی ئەوروپا دا. 

هەڵپچڕاندنی دوو دێڕ و نیو (لە کۆی دووپەڕە نوسینی کاتیی فەیسبوک) بە وێنەی منەوە دانراوە، لەلایەن هەردوولایەنی: دژ بە هاوڕەگەزخوازان و پشتگیری هاوڕەگەزخوازان. هەردوولایەنیان غەڵەتن و هیچ کامیان خوێنەری کتێب و نوسینە فەلسەفیەکانی من نین. ئەگینا ژیرتر دەبوون و دەبوایە لە مێژبوایە بە ڕێزەوە چەندین بابەتی کتێب و نوسینە فەلسەفیەکانی منیان لەگەڵ وێنەی مندا بڵاوکردایەتەوە لە فەیسبووک و سایتەکانیاندا. 

ئەوانە لە بەرژەوەندی خۆیان بیر دەکەنەوە، منی بۆ بەکاردەهێنن، لەبەر ئەوەی ژن-م. لە کوردستان ژن بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی سەرنجی بەڵتەجیەکان ڕابکێشن کە موعتادی فەیسبووکن، بۆ بەرژەوەندی و زیادکردنی ژمارەی گروپ و خوازیارانی پەیج و سایتی خۆیان و ئەو جۆرە شتانە. 

ئەگەر شتێک بڵێم لەسەر سیاسەت لە کوردستان، ئەمە دەڵێم:
 ئەو سیاسەتەی کە لە کوردستاندا هەیە کەموکوڕە- ناقسە ، هەم لە  تێۆرییە زانستی و فەلسەفیەکان، هەم  لە پرسە کۆمەڵایەتیەکان دابڕاوە، ڕووتکراوەتەوە لە هزر و تێگەیشتن. تەنها لە چەند پرسێکدا زیندووە کە پەیوەندیی بە پارە و بەدەستهێنانی دەسەڵاتەوە هەیەو بەس، وەکوتر سیاسەت بەمانا ڕۆشنبیریەکەی مردوە لە کوردستان. 
ئەمە لە کاتێکدایە، لەبەر ئەوەی سیاسەت بەرپرسە لە هەموو خراپکردنێکی کۆمەڵگە، ئەرکی هەموو چاککردنێکی کۆمەڵگەکەی لەسەرشانە و بۆ ئەوەش پێویستی بە تیۆریە زانستی و فەلسەفیەکانە. لەبەر خۆدابڕاندنی سیاسەت لە هزر و تیۆریە زانستی و فەلسەفەیان، سیاسەت لەجێی خۆیدا دەخولێتەوە ؛ بەرەوپێش ناچێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×