وەحشەكەی ناو هەناوی مێژوومان

رەحمان غەریب
  2020-09-18     781
هێشتا تەپوتۆزی ئەو هێرش و پەلامارانەی بەسەر دیداری كاك مەلا بەختیار دەربارەی كتێبەكەی "لە بری بیرەوەری" كەجارێ لە چاپخانەیە نەنیشتۆتەوە، بە ناوی بەرگری لە "راستی" ئاگرێگ لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان گیرساوەتەوە بە ئاوی هەردوو بەنداوەكەمان ناكوژێتەوە.
زۆرێك لە یادەوەری چوونە ناو رووداوەكانی مێژوومان، هەر وا بووە، یادەوەرییەكانی (مام جەلال)، كە بڵاوكرایەوە، هەرای دونیای نایەوە، پێشتریش یادەوەرییەكانی مامۆستا بەهادین نوری یان هاوڕێ ئەحمەدی بانیخێڵانی، یان هاوڕێ ئەبو شوان (قالەی رەشید ناسكە) یان هاوڕێ كەریم ئەحمەد، دەیان سەردەكردەی چەپی عێراقی و كوردستانی، كە یادەوەرییەكان بڵاو كرایەوە بە هەمان شێوە تیمێك لە ناو حزبی شیوعی و دەرەوەی حزبی شیوعی توڕە كرد.
لە سەردانێكماندا لەگەڵ دوو هاورێ بۆ لای كاك نەوشیروان، كاك ئاواتی شێخ جەنابیش ئامادەی بوو، باس هاتە سەر ناكۆكییەكانی شاخ و شەڕی ناوخۆی هەشتاكان، پێیی ووتم" تەنها هاوڕێ كەریم ئەحمەد بە ئینسافەوە باسی مێژووی كردوە"، چونكە یادەوەرییەكانی نزیك بوو لە گێڕانەوەی خۆی دەربارەی كۆمەڵكوژی پشتئاشان و قڕناقە. 
كاك نەوشیروان لەو دانیشتنەدا یادەوەرییەكانی هاوڕێیانمان ( ئەبو شوان و ئەبو سەرباز)ی بەشێوەیەك وەسفكرد و رەتكردەوە، هەستی بریندار كردین، نامەوێت ئەوە بنوسم كەچی تر ووترا ، منیش چیم وەڵام دایەوە.
ئاساییە لە ناو مێژووی بزوتنەوەی سیاسی هەركەسەو لە گۆشەیەكەوە دیمەنی خۆیناوی ئەو سەردەمەمان پیشان بدات و بریندارمان بكات، تا بە تەواوەتەی مێژووەكە ببینین، رەنگە لە كۆتایشدا هەر ناتەواو بێت، چونكە كەس لەو سەركردانە تاقانە شاهێدحاڵ نین لەسەر رووداوەكانی ئەو زەمەنەی وەحشێك لەهەناویدایە راكشاوە، خەبەری بكەینەوە كەم كەس بە سەلامەتی لە ژێر دەستی قوتاری دەبێت.  
بۆ ئەوەی ئەم نوسینە بە هەڵە لێكنەدرێتەوە، ئەوەتەی كاك بەختیار دەناسم دوو جار لەگەڵی دانیشتووم، یەكەمین جار لەساڵی 2010 لەگەڵ خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی هاوڵاتی (تاریق فاتیح)، دووهەمین جاریش لەگەڵ هاوكارانم لە سەنتەری متیرۆ 2020، (بەڵام سێ جار لە نزیكەوە كاك نەوشیروانم بینیوە) تقدیری زۆرم بۆی هەبووە لە دروستكردنی ئۆپۆزسیونێكی مەدەنی ئاشتیخواز، لەدووریشەوە تقدیرم بۆ كۆششەكانی كاك بەختیار هەبووە، وەك سیاسەتمەدارێكی دینامیكی لەفراوانكردنی بزوتنەوەی مەدەنی  وفكری یەكسانیخوازی.
هەقی وەڵامدانەوەو رەتكردنەوەی بەشێك یان سەرتاپای گێڕانەوەی، كاك بەختیار، ماف و ئەركیشە، ئەوەی بەگێڕانەوەكە هەستی بریندار بووە با بەرگری لە سەركردەكەیان بكەن. بەرگری و وەڵام نەك بەرمهێنانی كینەی سیاسی وڤیدیۆی ئاستنزمی پۆپۆلیستیانە بەناوی وەفا بۆ رێبازەكەی كاك نەوشیروان. لەگەڵ ئەوپەڕی رێز بۆ هەندێ نوسین و لێدوان بە ئامانجی جەدەلی سیاسی بنیاتنەرانە دەخرێنە روو. 
شكاندنی شكۆی ئینسانی نوسەرێك كە مێژوو دەگێڕێتەوە، لەكەسانێكەوە كە تا دوێنێ وەك بەرگریكاری ئازادی رادەربڕین شاشەكانیان داگیركردبوو،. نە مافەو نە ئەركە، نە وەفا، بەڵكو هەوڵێكە بۆ ژیاندنەوەی ئەخلاقی زەمەنێك لە ناو رووداوەكانی شۆڕش كە مخالفی سیاسی ئەگەر نەكرایە بە قوربانی فیشەكێك، لە تەویلەی حەیوان سجن دەكرا.
زۆرترین بینراو
نوسەرو شاعیرێک لەڕێگەی بەکار هێنانی ژیری دەستکردەوە چەند گۆرانیەکی کوردی ئامادە دەکات
نوسینگه‌ی مالیكی: پشتیوانی له‌ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه‌ نه‌ك خوێنڕشتن
په‌رله‌مانتارێك: به‌پێی رێككه‌وتن دانه‌غاز و پێڕڵ پێویستیان به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌ بۆ فرۆشتنی غاز
هادی عامری بۆ گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌: وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه‌ دوابخه‌ن
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 64% كه‌میكردوه‌"
محەمەد بن سلمان بە بەرپرسێکی هەواڵگریدا نامەیەکی بۆ عەلی زەیدی نارد
تره‌مپ: جه‌نگی ئێران به‌م زوانه‌ كۆتایی دێت و گه‌روی هورمزیش تاڕاده‌یه‌ك كراوه‌یه‌
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەست بەسەر هەزاران پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیراوە
ئایا مۆساد لەپشت قەیرانی کۆچبەرانی "سبتە"وە بوو؟
سعودیه‌و توركیاو پاكستان رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌شیان ئیمزاكرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×