هاوپەیمانی میدیاوان و سیاسی

رەحمان غەریب
  2020-06-29     732
قەیرانی كۆرۆنا، پەردەی لەسەر دەیان و سەدان قەیرانی تری ئەم دونیاو ئەم وڵاتە بێ دەرگاو پەنجەریە هەڵماڵی، تاجوانتر دیمەنەكە ببینین، یەكێك لەو قەیرانانە، قەیرانی میدیا خۆیەتی، هەم روخسارە راستەقینەكەی ئاشكرا بوو، هەم هیچ دیالۆگێكی راستەقینەش لەناو دامەزراوەكانیدا نییە بۆ چاكسازی‌و دۆزینەوەی رێڕەوی پیشەییانەی ئەم كارە پیرۆزە.

سیاسییەكان بەر لە نوخبەی دیار لە میدیاوان و بەرپرسی دامەزراوەكانی، نایانەوێ هیچ جۆر چاكسازییەك لە میدیادا بكرێت، هۆكارەكەی زۆر روونە، ئەویش یەكگرتنی بەرژەوەندییەكانی نێوان سیاسی گەندەڵكار و میدیاو میدیاوانی بەكرێ گیراوە، لەبەردەوامبوون بەم دۆخە.

زۆرێك لە نوخبەی میدیاوان و نوخبەی سیاسی، لە درێژەدان بەم قەیرانە هاوڕاو بەرژەوەندییەكانیان هێندە تێكەڵ و بەیەكدا چوون، ئامانجی میدیاوانت لە ئامانجی سیاسی بۆ جیاناكریتەوە، كتومت لەیەكدەچەن، لێكچونێك كە دووانەی كوری یەك دایك و باوكن، درۆو گەندەڵی.

قەیرانی میدیا تەنها ئەو رۆژنامەنوسە نییە بەیانیان لەخەو هەڵدەستێت بەبێ روحی بەدواداچوون بەشوێن كۆنگرەی رۆژنامەوانی ویڵە، لێدوانی كۆمەڵگەی سیاسی بەبێ ووردبونەوەو پرسیار دەگوازێتەوە، زانیاری سادەی بەرپرسی وەزارەتەكان دەكاتە هەواڵێكی سارد، كەئەوان هەر هەموو بەشی میدیا و رۆژنامەو كەناڵی جۆراجۆریان هەیە، ماندووبونی پەیامنێرەكانیش نەبن هەر دەگەیشتنە وەرگر.

بەڵكو قەیرانەكە لەو شوێنەدا قوڵدەبێتەوە كە ئەو دامەزراوانە نەك بەرەنگاربونەوەی هەواڵی ساختە، بەئەركی خۆیان نازانن، بەڵكو خۆیان بوون بە بەشێك لەو گەمە ناشرینە، بوون بە بەشێك لە ململانێی سیاسی.

هێندە ئەخلاقی پیشەكە سوككراوە، لێشاوێك لە رۆژنامەنوس دروستبوون، پارەی سیاسیی بە شێوەیەك رەوشتی پیشەییانی لەكەداركردوە، لەناو ئەم قەیرانەدا بە تەنها یاساشكێنی و بینینی گەندەڵی بەرپرسان دیمەنەكە تەواو ناكات، دیمەنێكی تر لە كۆتایی فیلمەكەیە كە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی بەشێكی ئەو نوخبەیە لە رۆژنامەنوس سوپای پەیجە بەكرێگیراوەكان لە لایەكی تر.

فووكردن بە هەواڵی درۆ، گەورەكردنی بۆ راستی حاشاهەڵنەگر، بەرلەوەی زیان بەو كەس و لایەنانە بدات كە بە ئامانج گیراون، بەئامانجگرتنی ئازادی میدیا و ئازادی بیرورا دەربڕینە، بەئامانجگرتنی ئەو ژمارە كەمەیە لە میدیا و میدیاوانی ئازاد كە شەرەفی پێشەكەیان لەكەدارنەكردووە.

ئەگەر ئەم زیانانە ئەمڕۆ زۆر بەزەقی هەستی پێنەكرێت، لەداهاتوو بەجۆرێك كەڵەكەدەبن، كە پشتبەستن بەدیكۆمێنتی راست ودروست بۆ بابەتی رۆژنامەنوسییش فریای ناكەوێت، هەر وەك درۆیەكی گەورە تەماشادەكرێت.

ئەوە رێكەوتێكی راگوزەر نییە، كە چاودەخشێنی بە میدیای كوردستانی، بەدواچوون و راپۆرتی بنكۆڵكاری بە پەنجەكانی دەست تێپەڕ ناكات، بەشێكی زۆری بوون بەمەزادخانەی نمایشی درۆی سیاسی و پێگەی پۆپۆلیستەكان و گەرمكردنەوەی هەواڵی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، نەخێر رێكەوت نییە، بەڵكو ئەوە ئەو هاپەیمانێتیی و گرێبەستی شاراوەی بەشێكە لە نوخبەی رۆژنامەنوسی كوردستانی، لەگەڵ سیاسی گەندەڵ بۆ لە گۆڕنانی ئازادی پیشەی پیرۆزی رۆژنامەنوسی.
زۆرترین بینراو
« تورکیا ڕێگە دەدات سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە لە دورگەی ئیمڕاڵی نیشتەجێ بن»
وه‌زیری دارایی عێراق چی به‌ وه‌فدی هه‌رێم وتوه‌؟ له‌باره‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ چی وتوه‌؟
لێدوانەکانی هادی عامری لەسەر خۆپیشاندانەکانی تشرین ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و ڕێکاری یاسایی دەبنەوە
دەستگیرکراوانی لالەزار لە دادگا هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند «لەژێر ئەشکەنجەدا» وتەیان لێوەرگیراوە
مالیكی: گه‌یشتوینه‌ته‌ قۆناغێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی تره‌مپ ئاو ناخۆینه‌وه‌، ئه‌مه‌ قبوڵكراو نییه‌
توركیا دورخستنه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و سه‌پاندنی قه‌یومی‌ به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌ شاره‌وانی مێردین درێژكرده‌وه‌
ڕۆیتەرز: فشارێکی ناوخۆیی لە ئیدارەی ترەمپ هەیە بۆ هێورکردنەوەی شەڕی ئێران پێش هەڵبژاردنەکان
پردێ؛ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی چەکدارێک کوژرا
میدیای ئێران بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی تیمێكی حه‌وت كه‌سیی سه‌ربه‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌كات له‌ ئیلام
نه‌تانیاهو: نزیك بوینه‌ته‌وه‌ له‌ روخاندنی رژێمی ئێران
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×