پەیامێك بۆ عەسكەر و عەنتەر و مێشی ئەلیكترۆنی

رەحمان غەریب
  2025-09-05     1024

لە پاش هێرشە خوێناوییەكەی سەر لالەزار، چەند جارێك دیداریان لەگەڵ كردووم، سوپاسی ئەو كەناڵانە دەكەم، ئێستاش وەڵامم بۆ پرسیارەكانیان وەك خۆیەتی، لە یەك دێڕیش پەشیمان نیم، بڕوای تەواوم هەیە كە نابێت بە هەر پاساوێك بێت لە ئاست پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان بێدەنگ بین. 

تێدەگەم دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتە بەردەوام دەیان و سەدان ئامرازی میدیایی و سیاسی و دامەزراوەی لێكۆڵینەوەو راپرسی بە پاڵپشتی نوخبەیەكی پەیوەست بەپارەی سیاسی، شەڕی دەرونی وەگەڕدەخەن، ئامانجیش بەردەوام بوونی خۆی و نوقمكردنی دەرونی هاوڵاتیانە لە نائومێدی و بێدەنگی و قبوڵكردنی واقعی حاڵ، بێ گوێدان لەوەی ئەم نائومێدی و بێدەنگییە بگۆڕێت بۆ توڕەیی بێسنوور، ئەم نیزامە سیاسییە دەبێت لەو بێدەنگییە بتۆقێت.

من نائومێد و بێدەنگ نیم و نابم، توڕەم لەم واقعە، ناڕازیم لەوەی رووی لولەی تۆپخانە، و زرێپۆش بكرێتە رۆڵەی كورد، هاوار بكەم كە جارێ خێزان هەیە تەرمی رۆڵەكانی وەرنەگرتۆنەوە تا پرسەی بۆ دابنێن، بێزارم و دەنگم بەرزە كە رۆژنامەنوس و رەخنەگر بكرێتە كونجی زیندان، ئەبێت قسە بكەم كە زیندان دەبێتە شوێنی سەركردەكانی ئۆپۆزسیۆن و چالاكوانی مەدەنی و سیاسی، كێ ئەم ستەمەی بەناوی كوردایەتی قبوڵە، پیرۆزی خۆی بێت. من قبوڵم نییە و قسەی خۆم دەكەم وەك دەیان هاوڕێی ترم لە چالاكوان و رۆژنامەنوسان.

بەشێكی چیرۆكەكە ئەوەیە هەندێك لە گوزارشتەكانی خۆم تێكەڵ بە هەڵوێستی میترۆ بووە، بەواتای گوتاری رێكخراوی میترۆ جیاوازەو گوتارو رەخنەی سیاسی هەوڵبدەین تێكەڵ یەكتر نەبن، ئەو فشارانەی سەر رێكخراوەكەیش كەمبێتەوە، بەشەكەی تریش لای چەند هاوڕێیەكم پارێزراوە. 

ئێمە رێكخراوێكی ناسراوی وەك IMSی دانیماركی پاڵپشتی دارایی دەكات، دەیان سەدان شەریكی لە ئاستی عێراق و ناوخۆی خۆمان و دەرەوە هەیە، میترۆ سەروپێخانە نییە تا حزبێك لافیتەیەك بە دەرگاكەیەوە هەڵبواسن بنوسن دامانخست، رێكخراوەكەمان بە پارەی سیاسی بەرێوە ناچێت تا دەستێوەردان لە كارەكانی بكرێت.

 ئەم رەفتارەی باسدەكرێت كە قفڵیان لە دەممان داوە، بۆ توتییەكانی میدیای سێبەر و كرێگرتەی پارتە سیاسییەكان و رێكخراوە وابەستەكانیانی دەسەڵات گونجاوە، كە بە پارەی عەسكەرو عەنتەرو تەنكەری پارتە سیاسییە دەسەڵاتدارەكان بەڕێوە دەچن، نەك بۆ ئێمە.

زۆرترین بینراو
نوسەرو شاعیرێک لەڕێگەی بەکار هێنانی ژیری دەستکردەوە چەند گۆرانیەکی کوردی ئامادە دەکات
نوسینگه‌ی مالیكی: پشتیوانی له‌ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه‌ نه‌ك خوێنڕشتن
په‌رله‌مانتارێك: به‌پێی رێككه‌وتن دانه‌غاز و پێڕڵ پێویستیان به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌ بۆ فرۆشتنی غاز
هادی عامری بۆ گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌: وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه‌ دوابخه‌ن
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 64% كه‌میكردوه‌"
محەمەد بن سلمان بە بەرپرسێکی هەواڵگریدا نامەیەکی بۆ عەلی زەیدی نارد
تره‌مپ: جه‌نگی ئێران به‌م زوانه‌ كۆتایی دێت و گه‌روی هورمزیش تاڕاده‌یه‌ك كراوه‌یه‌
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەست بەسەر هەزاران پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیراوە
ئایا مۆساد لەپشت قەیرانی کۆچبەرانی "سبتە"وە بوو؟
سعودیه‌و توركیاو پاكستان رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌شیان ئیمزاكرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×