بەرەڵاكردنی چەك و قەدەغەكردنی زانیاری

رەحمان غەریب
  2025-09-20   

رێكخەری سەنتەری میترۆ

 

 زیاتر لە شاشەی میدیاكانی دەسەڵاتەوە، رەواج بە خوێن و كوشتن دەدرێت و بكوژ دەكرێت بە پاڵەوان، هەر خۆیانن دیدار لەگەڵ تۆمەتبار دەكەن، ورد ورد لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكەی قسەدەكات، وێنە یان ڤیدیۆی تۆماركراوی كامێرای چاودێری دەخرێتە خزمەت، تا بە تەواوی ببێتە فیلمێكی ئەكشن.

تەنها پەیامنێری كەناڵی ئاسمانی دەسەڵاتە هاوڕێیەتی دەزگا ئەمنییەكان دەكات، كاتێك هەڵدەكوتنە سەر تۆمەتباران، هەر زومی كامێرای ئەوە، چیرۆكی پاڵەوانی هێزەكانمان پیشاندەدات، هەر ئەویشە وێنەی كوژاو، جەستەی سوتاو، سوكایەتی بەدیل، ددانپیانانی تۆمەتبار بڵاودەكاتەوە، مافی تۆمەتبار پێشێل دەكەن، خۆیان دەكەنە جێی دادگا و دادوەر، دەبو لەسەر ئەم مەهزەلەیە گشتاندن هەبوایە.

گشتاندنی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی نەدەویست، هەر میدیاكانی خۆتانە، باز بەسەر پرەنسیپی پاراستنی لێكۆڵینەوە دەدات، شكۆمەندی یاساو دادگاكان و تایبەتمەندی تۆمەتبارو خێزانەكانیان دەشكێنێت، هەر ئەوانن كەیفیان بە هەواڵی كوشتن دێ، بەتایبەتیش كاتێك لەچوارچێوەی شەڕی زۆندایە، ئیتر بە ترش و خوێكردنی بە سیاسەتەوە داهێنان دەكەن.

بڕیاری قەدەغەكردنی روماڵی تاوانەكان، چاڵی بێ متمانەی نێوان هاوڵاتیان و حكومەت گەورەتر دەكات. زۆر بەسادەیی، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان زانیاریی رێگەپێدراوی لەسەر تاوانەكان شاردەوە، هاوڵاتی نەیزانی چی ڕودەدات، دەنگۆ و هەواڵی چەواشە زیاتر دەبێت، ئینجا لێپرسینەوەش قورستر دەبێت. بەسادەیی، گەر كەس رێژەی تاوان نەزانێ، چۆن لێپرسینەوە لە حكومەت و وەزیر بكرێت؟

بۆ روماڵكردنی تاوان هەر میدیایەكی دونیا ئاكاری خۆی یان ئاكارێكی گشتی هەیە. میدیاو رۆژنامەنوسی پیشەیی، پێویستی بە بڕیاری وەزاری و گشتاندن نییە فێری ئیشەكەی بكات، دەبێت خۆی بزانێت سنورەكانی لە كوێ تەواو دەبێت، بەشێوەیەكی بەرپرسیارانە و ئەخلاقی ئەنجامی بدات. بەو مانایەی كە دەتوانێت روماڵ بكات و ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە و لایەنی دەرونی و كۆمەڵایەتیی خەڵكیش بپارێزێت.

ئەوە ڕێسا و ئەخلاقی پیشەكەیە كە بابەتی روماڵكردن لە هەر بابەتێكدا ڕێكدەخات و میدیا پابەند دەكات بە ئیتیكی شەرەفی پیشەیی نەك گشتاندن و بڕیار، كاتێكیش هەڵە رودەدات، پەیامنێر و دەزگاكەی بەرپرسیارن. كە زیان بە كەرامەتی كەسانی دیكە دەگەیەنێت دەبێت بخرێنە بەردەم لیپرسینەوە، بەڵام بە یاسای تایبەتمەندی رۆژنامەگەری نەك یاسای تیرۆر یان یاسای گشتی.

ئەمە كەی رەوایە قاچاغچێتی و بازرگانی چەكی قورس و سوك و جەنگی و عیتادەكەی، بازاڕی ئازادی هەبێ، بەڵام زانیاری لەسەر تاوانەكان قەدەغەبكرێت؟ ئەرێ باشتر نەبو دوای چواردە ساڵ لە دەرچونی، رێنماییەك بۆ جێبەجێكردنی یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری دەربكەن؟

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×