دەركەوتنەكانی ئەلزهەیمار

رەحمان غەریب
  2025-10-18   

ئەلزهەیمار، كە لە ئاستی میلیدا بە (نەخۆشی لە بیرچوونەوە) ناسراوە، لەكاتی بانگەشەكانی هەڵبژاردندا نیشانەكانی لە سیاسییەكاندا بە جوانی دەردەكەوێت.

كە تەماشی كەرناڤاڵ و مەراسیمی بانگەشەكانیان دەكەین، دەتوانین پێناسەی (ئەلزەهایمەر) بە شێوەیەك بكەین كە گونجاو بێت لەگەڵ گوتاری ئەم بانگەشەیەی كە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی عێراق دەیكەن، بۆ نمونە:

• بەگشتی شكستەكانی حوكمڕانی پەیوەندی بە سیاسەتی خۆیان و حزبەكانیان نییە، هاوڵاتیان بەرپرسن.

• قەیرانی گرانی بژێوی، كەی دەسەڵاتی سیاسی لێی بەرپرسە؟، ئەوەی ئەم قەیرانەی دروستكردوە هاوڵاتیانی بێ پشتوپەنایە.

• هاوڵاتیان پارەی نەوت و داهاتی نانەوتی كۆدەكەنەوە، بۆ ناچن نەخۆشخانە دروستبكەن؟ بۆ شەقامەكان قیرتاو ناكەن؟ ئێوەن ئەی خەڵكی بەشمەینەت، نەوت دەفرۆشن و مەرزەكانتان كۆنترۆڵ كردووە، پارەكەی بۆ كێ كۆدەكەنەوە؟

• هاوڵاتیانی بێبەش لە عەدالەت بەسە ئیتر لە كۆشك و تەلارەكانتان وەرنە خوارەوە، چارەسەرێك بۆ وشكەساڵی، نەهێشتنی جیاوازی نێوان شار و دێ، بدۆزنەوە.

• كێ بەرپرسە لەوەی نەخۆشخانەكانی كەرتی گشتی وەك سوپەر ماركێتی لێ هاتووە، هەموو خزمەتگوزارییەك نرخی لەسەر نوسراوە، جگە لە هاوڵاتیان، ئێ بۆ ناچن پارەی ژێر زەمینەكانتان دەربهێنن و ئەم بارودۆخە چارەسەر بكەن؟

• هاوڵاتیی تاوانبارە كە سیستەمەكە لەسەر بنەمای بەشە برا دابەشدەكرێت، پەرلەمان پەكدەخرێت، یاسا بێ نرخ دەكرێت.

• دیكتاتۆرییەتی هاوڵاتییە، زیندانی بیروڕا و سیاسیمان هەیە، دەبێت هاوڵاتی لەسەر پاشەكشەی ئازادییەكان دادگایی بكرێت نەك سیاسییەكان.

• كە لێپرسینەوە لە گەندەڵیەكان ناكرێت، كەبكوژی رۆژنامەنووس، ژن و چالاكوانی سیاسی، لەسزا دەربازدەكرێت، كە بیری توندڕەوی، تایفەگەری، عەشایەری سیاسی و چەكی بێ كۆنترۆڵ تەشەنە دەكات، ئەوە خەتای تۆیە هاوڵاتی بەڕێز، نەك دەسەڵاتی سیاسی.

• هاوڵاتی بەرێز تۆ بوویت بەشەق وەڵامی داخوازی مامۆستاو خوێندكارت دەدایەوە، تۆ چالاكوانت بردە كونجی زیندان، تۆبویت بە ئاگرو ئاسن وەڵامی خۆپیشاندانەكانت دەدایەوە، ئیوە بوون نەك دەسەلاتی سیاسی، بۆچی توشی لە بیرچونەوە بوون؟

كاندیدی بەڕێز:

خۆتان دەڵێن مونافیسمان نییە، ئیتر لەگەڵ كێ یاری دەكەن؟ بۆ كۆتایی بەم یارییە ناشرینە ناهێنن كە ناوتان ناوە بانگەشە؟

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×