بڵێن: بمانبوورن دۆڕاین

رەحمان غەریب
  2025-11-20     224

بڵێن شكستمان هێنا، پەیاممان نەبوو، چالاك نەبووین، سەركردایەتی تاقەتی بانگەشەی نەبوو، باكمان بە دۆڕان نەبوو، میدیای بانگەشەمان وەك نەبوو وابوو، بڵێن نەمانزانی دوو چالاكی دیار بۆ كاندیدەكەمان بكەین، بڵێن عەقڵمان بەوە دەشكا یاسای هەڵبژاردنەكە لە بەرژەوەندیمان نییە بەڵام وتمان با ئەم ریسكەش بكەین.

ئەرێ بەڕاستتانە راگەیەندراوێك دەردەكەن هیچ بەرپرسیاریەتییەك ناخەنە ئەستۆی خۆتان و هەر قەیران هەناردە دەكەن؟ بەراستتانە خۆتان هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای خۆتان ناكەن و قسە ریز دەكەن.

ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بێزار و توڕەت دەكات، ئەگەر حزبەكەی خۆتت بەلاوە گرنگ و خۆشەویستە وەك من مەكە، مەیخوێنەرەوە، بەراستی زەمەنێكی تاڵە ئەمە ئاستی سیاسی و فكرییمان بێت.

ناڵێت دەبوو بەشداری هەڵبژاردنەكە نەكەین. دەڵێت: یاسای ناڕەوای هەڵبژاردن. ناڵێت دەبوو بەشدار نەبین چونكە یارییەكە نابەرانبەر بوو. یەكسەر دەڵێت، "نوێنەری پشتیوانیلێكراومان سەركەوتنی بەدەست نەهێنا، لەئەنجامی بەكارهێنانی دەنگی هێزە چەكدارەكان لە دەنگدانی تایبەتدا" تێناگەم و تێم گەیەنن "بەكارهێنان" چییە؟ لە 1992 وە هەر وا نەبووە؟ یانی چی گۆڕاوە وا دەیكەن بە پاساوی شكست؟

لەگەڵ رێزم بۆ كەمینەیەك لە میم سین و لام میم، ناڵێن زۆربەمان دەوڵەمەند بووین حزب فەقیر بووە، پارەی بانگەشەمان نەبوو، "جێبەجێنەكردنی یاسای حزبە سیاسیەكان" دەكەنە هۆكار. ناڵێن گوتارمان روون نەبوو، ناڵێن تەنها گوتارمان ئەوە بوو: ئێمە دزنیین و دەستپاك و داوێن پاك و مێژوومان گەردی لەسەر نییە و هەر ئەوەندەش لە كاندیدەكەمان تێگەیشتن : نیشتمانێكی ئازاد و گەلێكی بەختیار. ئایا لەوە زیاتر هەبوو؟

دەڵێن بەكارهێنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت، ئینتیما بۆ خێڵ، بانگەشەی ئاینی، كڕینی دەنگ و چەند هۆكارێكی تریان ریزكردووە، پرسیار دەكەم، تو ویژدانتان تاكەی ئەم قەوانە لێدەینەوە؟ خۆتان ئەزانن ئەمە بووە بە مۆدێل لە هەموو هەڵبژاردنەكان، لەبری ئەم قەوانە، با داسەكنێین و بەشدار نەبین، با چەند ساڵێك بۆ خۆ رێكخستنەوە دابنێین؟ كەچی لە پارتی پەلەترن! دەڵێن، "كار بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی كوردستان بكرێت".

ئینجا تەماشا بكەن پارتی بە زیاتر لە ملیۆنێك و سەد هەزار دەنگەوە بە راگەیەندراوی رەسمی داوای هەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمانی كوردستانی نەكردووە، كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی پەلەی هەڵبژاردنی پێشوەختەیەتی!

زۆرترین بینراو
نوسەرو شاعیرێک لەڕێگەی بەکار هێنانی ژیری دەستکردەوە چەند گۆرانیەکی کوردی ئامادە دەکات
نوسینگه‌ی مالیكی: پشتیوانی له‌ كۆنترۆڵكردنی چه‌ك له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا ده‌كه‌ین له‌ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه‌ نه‌ك خوێنڕشتن
په‌رله‌مانتارێك: به‌پێی رێككه‌وتن دانه‌غاز و پێڕڵ پێویستیان به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌ بۆ فرۆشتنی غاز
هادی عامری بۆ گروپه‌كانی مقاوه‌مه‌: وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو سعودیه‌ دوابخه‌ن
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 64% كه‌میكردوه‌"
محەمەد بن سلمان بە بەرپرسێکی هەواڵگریدا نامەیەکی بۆ عەلی زەیدی نارد
تره‌مپ: جه‌نگی ئێران به‌م زوانه‌ كۆتایی دێت و گه‌روی هورمزیش تاڕاده‌یه‌ك كراوه‌یه‌
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دەست بەسەر هەزاران پارچە چەك و تەقەمەنیدا گیراوە
ئایا مۆساد لەپشت قەیرانی کۆچبەرانی "سبتە"وە بوو؟
سعودیه‌و توركیاو پاكستان رێككه‌وتنی به‌رگریی هاوبه‌شیان ئیمزاكرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×