دادگاکان بەرەوە کوێ؟

غالب محمد علی
  2019-11-05   
ئەمە چەندین ساڵە ئێمەکەباسی ناعەدالەتی‌و نادادپەروەری‌و بەحیزبی بونی دادگاکانی هەرێمی کوردستانمانمانکردوە، خۆشبەختانە ئێستا بەهۆی ئەو گەندەڵی‌و ناعەدالەتیەوە كۆمەڵێك لەدادوەران وئەندامانی داواكارانی گشتی سنوری دادگای تێھەڵچوونەوەی گەرمیان‌و فەرمانگەی داواكاری گشتی گەرمیان هاتونەتە سەرخەت دژی ئەو نایەکسانی‌و گەندەڵیە لەژورکانیان هاتونەتەدەروەو مانگرتنیان ڕاگەیاندوە لەبەردەم بینای داواکاری گشتی گەرمیان.

ئەمە جێگەی دەست خۆشییەو پێویستە هەمومان هاوڵاتی‌و ڕێکخراوەکان‌و نوێنەرەکانی خەڵک‌و ڕۆژنامەنوسان لەهەرێمی کوردستان بەگشتی‌و گەرمیان بەتایبەتی پشتیوانیان لێبکەین، چونکە چیتر نابێت ئێمە هەر خەریکی گلەی‌و بۆڵە بۆڵ بین بڵێین زوڵممان لێدەکرێت‌و کوڕەکانمان بەبێتاوان دەخرێتە زیندان‌و یاسا سەروەرنیەو دادگا حیزب بەڕێوەی دەبات لەبەرئەوە ئێستا وەرەدەنگ‌و هەڵوێست وەرگرە.

بۆیە گرنگە لەئێستادا بەهەمومانەوە پشتیوانی ئەم دادوەرە بەڕێزانە بین، بۆئەوەی بتوانین وا لەدادگا بکەین بەسەربەخۆی بڕیارەکانی خۆی بدات و یاسا بۆهەموان وەکو یەک بێت، من وەک خۆم پشتیوانیانم و بەپێی یاسا ئەم کەیسە لەبەغداد چیمپێ بکرێت هەموهەوڵێکی خۆم دەخەمە گەڕ، وەلێرەوە داواکارم لەئەندام پەرلەمانەکانی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەن و هەروەها سەرجەم چین و توێژەکانی گەرمیان پشتگری و پشتیوانیان لێبکەن، چونکە ئەگەر هاتو دادگاکان و دادوەرەکان و داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەمویان بێلایەن بن ئەو کاتە دەتوانین کەیسەکانمان باشتر بجولێنین وە گەندەڵی و زوڵم و ناعەدالەتی کەمتر بێتەوە، یەکێک لەپایەکانی دەوڵەتداری یاسایە گەر یاسا خراپ بەکاربهێنرێت پایەیەکی دەڕوخێت و ماڵوێرانی دروستەبێت.

غالب محمد عەلی
ئەندام پەرلەمانی عیراق

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دادگای تاران جارێكی دیكه‌ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ وریشه‌ مورادی ده‌ركرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×