ساڵی 2002 بایدن چی پێ گوتین‌و ئێستا چۆن مامەڵە ئەكات؟

عیماد ئەحمەد
  2020-11-10   
هەڵبژاردنی جۆ بایدن بەسەرۆكی ئەمریكا یادەوەریەكی بەر لەروخاندنی رژێمی سەدامی بیرخستمەوە، لەمیانەی ئامادەكاری بۆ لێدانی رژێمی ئەوسای عیراق، لەرۆژی 7/12/2002 لەهاوینەهەواری سەڵاحەدین وەكو وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی، لەگەڵ جۆ بایدن كۆبووینەوە، كەئەوكات بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كۆنگرێس بوو.

وەفدی یەكێتی بەسەروكایەتی كاك بەرهەم و بەندەش بەشداربوو، وەفدی پارتی بەسەرۆكایەتی كاك نێچیرڤان بوو، لەكۆتایی كۆبوونەوەكە و باسوخواسەكان، من پرسیارێكم لە بایدن كرد، لێم پرسی: لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ساڵی 1975 بەگەرمی پشتیوانیتان لە كورد كرد، بەڵام دوایی لەبەر خاتری رژێمی ئەوكاتی ئێران پشتتان لە ئێمەكرد.

ئەی ئێستا ئەمریكا تاكوێ پشتیوانی لەكورد دەكات، ئایا ئەم جارەش لەبەرخاتری توركیا پشتمان تێناكات؟ توركیا ئەو كات هەندێ مەرجی هەبوو بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی روخاندنی رژێمی بەعس.

بایدن زۆر بەراشكاوی وەڵامی دامەوە، وتی: ئەمریكا نكوڵی لە رەوایی مەسەلەی كورد ناكات، تائەو شوێنە پشتیوانی سەرڕاستی كورد دەبێت كە خاوەن سیاسەتێكی عەقڵانی و مەنتەقی بێت، بایدن وتی: خۆ ئەگەر کورد كەركوك دەكاتە پایتەختی كوردستان، ئەوا لەمە ئەمریكا پشتیوانیتان لێ ناكات و لەگەڵتان نابێت.

بۆیە بایدن ئەو نمونەیەی هێنایەوە، چونكە وەک یەكێتی و پاراتی، دوای رێكەوتنی واشنتۆن، پرۆژەی دەستورێكمان ئامادەكردبوو، لەوێدا كەركوك وەكو پایتەختی كوردستان دانرابوو.
بیرمە دوای تەواوبوونی كۆبونەوەكە كاك نێچیرڤان پێیوتم: دەست خۆش، پرسیارێكی زۆر گرنگت كردو وەڵامێكی رونیشمان وەرگرتەوە.

سەرۆك بایدن كۆتایی مانگی یەكی ساڵی داهاتوو بەرەسمی وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكاردەبێت، دڵنیام شارەزایی و ئەزمونێكی زۆری سەبارەت بەعیراق و كوردستان بەگشتی هەیە، بەڵام ئاخۆ لەم پۆستە گرنگەدا هەمان بۆچوونی هەیە و سەركردایەتی سیاسی كوردیش ئێستا بەروونی سیاسەتی خۆی گونجاندوە لەكەڵ عەقڵ و مەنتقدا....!؟
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×