سەردەمی بێمتمانەی و بوکەڵەی ‌ژەھراوی

دێرین جەمال
  2023-12-21     532

ھەموومان ئەوە دەزانین کەئافرەت شایەنی ئەوەیە ڕێزی لێبگیرێت ،، خاوەن بڕیاری خۆی بێت تواناکانی لەئاستی پیاواندا بە کەمتر دانەندرێت ،، گەرچی من زۆر باوەڕم بەئازادی ئافرەت ھەیە بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانیە لەم سەردەمەی ئێستاماندا ئافرەتان بەشێوەیەکی نەشیاو نیشان دەرێن ، لەبەھا جوانەکانیان کەم  دەکرێتەوە ، ئەوەش بەھۆکاری ئەوەی کۆمەڵە کەسانێک پەیدابوون کار لەسەر بێڕێزی کردنی ئافرەتان دەکەن کەوەکو کاڵایەک ئافرەت تەماشا بکرێت ، بەداخەوە ھەندێک لەمانە خودی ئافرەتان خۆیان..

ھەربەنموونە ،، لەم چەند ھەفتەی ڕابردودا سۆشیال میدیا پڕبوو لەباس و خواستی کەسانێک کەتاوانبارن بەدروستکردنی گورپ بۆکاری لەشفرۆشی  دەزگیر کران ..
من وەکو خۆم بەیستنی ئە ھەواڵە زۆر  دڵخۆش بووم  ، ئەم جۆرە لەم مرۆڤانە وەک ژەھرێکی کوشندەن بۆ کۆمەڵگا ، ھەرچەندە ئەوە کاری دەوڵەتە بۆنەھێشتنی ئەم جۆرە ژەھرە ، بەڵام مایەی نیگەرانیە ھەندێک کەسانی بەرپرس لەدەوڵەت خۆیان دروستکەری ئەم جۆرە ژەھرەن ، چەندین کارەکتەریان وەک بوکەڵە دروست کردووە لەژێر ناو نیشانی جۆارو جۆردا ،
بۆکەڵەی مۆدێن... بوکەڵەی بێژەر .. بوکەڵەی ھتد...

ئەمانە بەشێوازێک  کاریان کردۆتە سەرکۆمەڵگا تالێواری ڕوخان،، .
کەسانێک پەیدابوون دێنە سەرشاشەی تیڤیەکان و زۆر بەڕونی و بێھیچ بەھایەکی کۆمەڵایەتی باس لەوەدەکات بەناشەرعی لەکوڕە ھاوڕێکەی دوگیان بووە ، پاش تێکچونی پەیوەندیەکەیان کۆتای بەدوگیانیەکەی ھێناوە .

ئەم بوکەڵانە بایەخێکی زۆریان پێدەدرێت وەک ئەستێرە نیشان دەدرێن ، کەلەڕاستیدا جگە لەبوکەڵەیەک بەدەست کۆمەڵە کەسانێکەوە کاری تایبەتی خۆیان پێدەکەن ھیچی ترنین ..
ئەم جۆرە دەروون نەخۆشانە ھێندە کاریان کردۆتە سەر کۆمەڵگا ڕێژەی جیابونەوە زۆر ترە لە ھاوسەر گیری ..
بەشێوەیەک کاری کردۆتە سەر گەنجەکانمان  متمانەیان کەمبۆتەوە بەرامبەر چوار دەوریان ناوێرن پڕۆسەی ھاوسەر گیری ئەنجام بدەن ، ، ئافرەت وەک کاڵایەک دەبینن نەک وەک بەھا جوانەکەی خۆی کە ھەیەتی...
گەرچی لەڕاستیدا ھاوسەرگیری بۆخۆشی ژیانە ... بەڵام گەنجکانمان ڕولەکافتریاو (کازینۆکان) دەکەن بۆ ئاسودەی دەرونیان ئاکامەکەشی کۆمەڵگایەکی لەیەک ھەڵوەشاو دروست دەبێت..

زۆر جار هەر لەمیدیاکانەوە دەبیستین لەلایەن ئاسایشی ووڵاتەوە دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر لەمادەی هۆشبەر ،، مایەی دەست خۆشییە بۆ ئاسایش و پۆلیس لەوجۆرە کەسانە دەسگیر بکەن ، بەڵام ‌پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئەم ڕێژە زۆرە لەمادەی هۆشبەر هاتۆتە ووڵات؟!

ئەمە ئەوەمان پێدەڵێت ، کەسانێکی زۆرمان هەیە کەئاوێتەی ئەومادەیە بوون کڕیارن ، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە ،، ئەرکی هەریەکێک لەئێمە زۆر قوستر بووە دەبێت خێزانەکان چاو کراوەتربن بەرامبەر جگەر گۆشەکانیان لەم جۆرە ژەهرانە بەدوریان بگرن تا بە هەموان کۆمەڵگایەکی تەندروستیان لێێ دروست بکەین...

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×