سڕکردنی سزای لەسێدارەدان هاندانە بۆ تاوانکاری زیاتر

دێرین جەمال
  2023-12-08     254

بەداخەوە لەئێستادا هەرێمی کوردستان بۆتە جێگەی کوشتن،  خەڵکی ئەم هەرێمە ڕۆژێک  تێپەڕ ناکات  بێئەوەی هەواڵێکی جەرگ بڕ ناخیان نەهەژێنێت، ئەگەر بتەوێت گوێیەک هەڵبخەیت بۆ دەنگ و باس چاوێک ببڕیتە میدکان ئەوەی دەیبیستیت و دەیبینیت جۆرێک لە قەتڵ و عام پەیدابووە، بەجۆرێک خێزان شێواوە (باوک جەرگی خۆی دەکوژێت، هاوسەران یەکدی دەکوژن، برا خوشک دەکوژێت -خەزور زوا دەکوژێت، زاوا خەزور دەکوژێت، هاوڕێ هاوڕێ دەکوژێت) بە واتا لە کوشتنی تاکە کەسیەوە بۆتە کۆمەڵکوژی کەسێک بەتەنها چەند ڕۆحێک لەسەرزەوی دەسڕێتەوە، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بپرسین ،
ئەم هەموو تاوانە بۆ؟! بۆچی لە روداوەوە بۆتە دیاردە؟

بەدڵنیایەوە هۆکار زۆرن بۆپاڵدان بۆتاوانکاری دیارترینیان ئەم هۆکارانەن:

لە دونیای کراوەی ئێستادا تەکنەلۆجیا لەهەمو شوێنێک بەردەستە، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆجیا و پەروردەکردنێکی خراپی تاک لەناو خێزانەکەیدا بۆناو کۆمەڵگە،
زۆربونی هێزی چەکدار و گروپ گروپ، ئاسان بەدەستهێنای چەکی بێ مۆڵەت، نەوبونی هێزێکی نیشتیمانی، بەحزبیکردنی دادگاکان و لێخوشبونی کەسوکاری تاوانلێکراو لە تاوانبار بەسولحی عەشایری، پاڵپشتی هەندێک بەرپرس بۆ تاوانکاران بە پاساوی ئەوەی یان پێشمەرگەیە و پاسەوانی بەرپرسێکە یان پلەیەکی حزبی و سەربازی هەیە.

لەهەمانکاتدا کەموکورتی لە یاسای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەیە کە یاساکە دەڵێت: کەسێک دەتوانێت چەک هەڵبگرێت یان ئەندامی هێزی ئەمنی بێت یان تەمەنی لە ٢١ ساڵ کەمتر نەبێت، ئەمەش هۆکارێکە کۆمەڵگەی بەرەو چەکداربون بردووە.

کاتێک تاوانبارێک تاوانێک ئەنجام دەدات بەپێی یاسا چەند جۆرێک سزا دەیگرێتەوە ئەویش بەڕەچاوکردنی تەمەن و جۆری تاوانەکەی کەئەنجامی داوە، لەنێو گورتوخانەکاندا تاوانباران مامەڵەیەکی باشیان لەگەڵ دەکرێت پێخەفی نەرمو خواردن و خواردنەوە و یارگا و چەندین خزمەتگوزاری تریان بۆدابین دەکرێت.

لەئێستا دا قورسترین سزا بۆ تاوانباران بریتین لەسزای هەتا هەتایی یان سزای لەسێدارەدان، هەندێکجار روودەدات یاسای لێخۆش بوونی گشتی دەربچێت بۆ تاوانباران بەنمونە ئەو یاسای لێخۆش بوونەی ساڵی (2017)  دەرچوو ئەو تاوانبارانەشی گرتەوە کە خێزانی تاوانلێکراوەکان لێیان خۆش نەبوبوون، بەڵام تاوانباران بەم یاسایە لە سزاکەیان دەربازیان بوو.

ئەوەی جێی داخە سڕکردنی یاسای لەسێدارەدانە لەئێستادا جێبەجێ ناکرێت، ئەمەش بۆتە هۆکارێک کە تاوانباران زۆر بێمنەتن لەکردنی تاوانەکەیان، پێویستە لەسەر هەر تاکێکی کۆمەڵگە شۆڕشێکی هۆشیارکردنەوە بۆ یاسای دادوەری ئەم هەرێمە بەرپا بکەین تا چیتر قوربانی زیاتر نەکەوێتەوە ناو خێزانەکان و لەوە زیاتر تێکشکاو تر نەبن و تاک هۆشیار بکەینەوە بەرامبەر بەمرۆڤایەتی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×