بڕوا نامەی بریقەدارو دەستە خەمساردەکان

دێرین جەمال
  2023-12-15     346

لە ھەموو جیھاندا نیشتمان بۆژیان کردن و حەوانەوەی مرۆڤەکان بەدی ھێنراوە ، بەڵام لە نیشتیمانەکەی مندا ھەرڕۆژەو برینێکی نوێ لەسەرجەستەی نیشتیمان دروست دەبێت ژیان کردن لەسەری  سەختە بەجۆرێک ھەمووشتێک بە پارێزراوی نامێنێت ، ھەر ڕۆژەو جۆرە ڤایرۆسێک دەبێتە مەترسی بۆسەر ژیانی مرۆڤەکان  لەھەمویان مەترسیدارتر ڤایرۆسی ویژدانە بەجۆرێک بڵاوبۆتەوە لەھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای گرتۆتەوە ھەندێک جار مرۆڤ لەھەموو بەھا جوانەکانی مرۆڤایەتی دەردەکات ، بەداخەوە لەھەموسێکتەرەکاندا بەربڵاوە بەتایبەت سێکتەری تەندروستی کەڕاستەو خۆ پەیوەستە بەژیانی مرۆڤەکانەوە ، لە ئێستاداجۆرێک لەبازرگانی کردن لەم سێکتەرەدا پەیدابووە کەھیچی کەمتر نیە لەبازرگانی کردن بەمادەی ھۆشبەرەوە ، قوربانیەکانیش بێ ئاگایانە بەپەرۆشەوە بەقاچەکانی خۆیان ھانگاودەنێن بۆ ئەوبازرگانیەی پێیانەوە دەکرێت ، ئەو کەسانەی مامەڵە بەم جۆرە بازرگانیەوە دەکەن لەچینێکی خوێندەواری کۆمەڵگان ئەوان بڕوانامەکانیان بریقەدارە بەڵام دەستیان بەرامبەر پیشەکەیان خەمساردە گەرچی دەبێت ئەوان لەکەسانی ئاسایی زیاتر ناخیان سپی بێت ئومێدو ھیوا بەخشبن بۆ نەخۆشەکانیان ،بەڵام بڕوانامەو پیشەکەیان بەجۆرێکی تر بەکاردێنن ئەوەندەی لەخەمی پڕکردنی گیرفانیانن ئەوەندە لە خەمی چارەس نین بۆ نەخۆشەکانیان ، شێوازی بازرگانی کردنەکەشیان بەم جۆرەیە ھەندێک لەپزیشک و کارمەندان ھەڵدەستن بەڕێکەوتنێک دێن کۆمەڵگایەکی پزیشکی دادەنێن کاتێک نەخۆش سەردانی یەکێک لەوپزیشکانە دەکات یەکسەر کۆمەڵێک پشکنینی بۆ دەنوسێت ئەگەر چی نەخۆش پشکنینی تازەشی پێبێت  دەبێت ھەرلەوتاقیگەی خۆیان ئەنجامی بدات بۆ پاساوھێنانەوەش بۆنەخۆش دکتۆرەکە پێی دەڵێت من تەنھا بڕوام بەتاقیگەکەی  خۆمانە ، ھەرپزیشەکەو بەپێی پیشەکەی خۆی پشکنین دەنوسێت بۆنەخۆشەکە ئەگەر پزیشکی ھەناوی بو سۆنەریشی پێدەکات ئەگەر ئێسک و شکاوی بوو تیشکی تەنوری پێدەکات ھتد...
دواتر ئەنجامی پشکنینەکان دەباتەوە بۆپزیشکەکە ئەویش کۆمەڵێک چارەسەری بۆدەنوسێت بەنەخۆشەکە دەڵێت دەبێت چارەسەرەکان لەو جۆرەشەریکەیە بێت کەمن بۆم نوسیویت ،بەدڵنیایەوە لەجۆرە چارەسەرە بەو جۆرە شەریکەیە تەنھا لە دەرمانخانەکەی لای خۆیان دەست دەکەوێت نەخۆش بەناچاری چارەسەرەکان بەپارەیەکی زۆر دەکڕێت و بۆدڵنیا بوون لەجۆری شەریکەی چارەسەرەکە دەیباتەوە بۆ پزیشکەو پاش دڵنیابونی پزیشکەکە لەجۆری  شەریکەنەخۆشە بەڕێ دەکرێت  پێی دەڵێت گەر باش نەبویت سەردانم بکەرەوە...
بەدا خەوە ئەمانەی گوتم ھەموی ڕاستیەکی تاڵن کەبەسەر خۆدام ھات ،بەڵام من چارەسەرەکانم نەکڕی بەھۆکاری ئەوەی گومانم لادروست بوو کاتێک پزیشکەکە چارەسەری بۆنەخۆشەکەم نوسی سێجار دڵنیایی دامێ کەدەبێت چارەسەرەکان لەو شەریکەیە بێت بۆدڵنیایش بیبەمەوە لای پزیشکەکە کاتێک سەیری ڕەچەتەی دەرمانەکانم کرد حەوت جۆر لەچارەسەر نوسرابوو لەکاتێکدا نەخۆشەکەم نەخۆشی درێژخایەنی لەگەڵدابوو  خۆی ڕۆژانە پێنج جۆر لەچارەسەری وەردەگرت ،، کاتێک پرسیاری نرخی چارەسەرەکانم کرد لەدەرمان خانەکەکەپزیشکەکە بۆی نوسیبووم لەوەڵامدا  گوتی بای سەدو پەنجاو پێنج ھەزارە  بەڵام من دەرمانەکانم نەکڕی نەک لەبەر گرانی نرخەکەی بەڵک و لەبەرزۆری چارەسەرەکان بۆیە بڕیارم دا ڕۆژی دواتر نەخۆشەکەم   بەرم بۆلای پزیشێکی تر،..
کاتێک پشکنین و چارە سەرەکانم پیشانی پزیشکەدا زۆر بەڕونی نیگەرانی خۆی دەربڕی گوتی بەداخەوە کەرتی تەندوستی جۆرێک لەم بازرگانی کردنەی تێدا دەکرێت ئەم جۆرە چارەسەرانە کەلەم ڕەچەتەیەدا نوسراوە بۆنەخۆشەکەت گەر بیخواردایە بەجۆرێک کاریگەری لەسەردروست دەکر ڕەنگە کۆتای بەژیانی نەخۆشەکە بھێنایە ،، لەگەڵ ئەوھەموو نیگەرانیەی لەڕوخساری پزیشکەکە بینم بەخەمباریەکەوە گوتی ئاخر ھەندێک لەنەخۆشەکانم کاتێک سەردانم دەکەن نیگەرانن لەشوێنی کارەکەم پێم دەڵێن ئەم بینا کۆنە چی یە دکتۆر ؟بۆ ناچیتە ئەوکۆمەڵگا بزیشکیانە ئەوان نازانن من چەند ھەوڵم داوە تاشوێنێکی گونجاوتر پەیدابکەم بەڵام نەمتوانیوە کاتێک شوێنکم دەست کەوت زۆر بەگونجاوم زانی بۆ کارەکەم گوتم کلینکی خۆم لێرە دادەنێم بەڵام بەداخەوە کاتێک قسەم لەگەڵ خاوەنی ئەو کۆمەڵگا تەندروستیە  کرد پێی گوتم  ئێمە ڕێکەوتنێکمان دەوێت ، ھەرنەخۆشێک سەردانی کردیت دەبێت پشکنینی تاقیگەو چارەسەر بۆلای دەرمان خانەکە بنوسیت ئەگەرچی نەخۆش پێویستیشی پێی نەبێت منیش لەبەر  پیرۆزی کارەکەم ئەم جۆرە مامەڵە یەم بەمرۆڤەکانەوە ئیمزا نەکرد ،..
کاتێک گوێبستی ئەم ووتانەی پزیشکەکەبووم ھەڵوێستە جوانەکەی لەناخەوە دڵخۆشی کردم کەمرۆڤاێکی ناخ جوان ھەن کارەکانیان بەپاکی بەڕێ دەکەن ، بەداخەوە بەشێکیش لە چارەسەرکەران بون بەڤایرۆس و بازرگانی بەجەستەی مرۆڤەوە دەکەن

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×