دەوڵەمەندبوونی میدیای کوردی و ھەژار بوونی ڕەسەنایەتی

دێرین جەمال
  2024-04-21   

 

لەدوای ڕاپەڕینەوە ھەستمان بە کەمێک ئازادیی و سەر بەستی  خۆمان کرد ، دەنگماندا بەحوکمەتێکی کوردی ، تا چیدی کورد لە چوار چێوەی ڕەسەنایەتی کەلە پوری کوردیی و  کلتوروو بەھا جوانەکانی مێژووی خۆیدا بمێنێتەوە ، ئەوەی جێی دڵخۆشکەری بوو لەسەر شاشەی تەلە فیزۆنەکان پەخشی کوردیمان بینی ، لەپاش چەند ساڵێک پەخشی میدیاکان بوون بە پەخشی ئاسمانی  ئەمە زیاتر دڵخۆشکەر بوو ، ئیتر ئێمەش  وکو میلەتانی تر دەتوانین لە ڕێی دەسەڵاتی چوارەمەوە خۆمان بە جیھان بناسێنین .

 

چۆن ڕابردوومان ، ئەوزوڵمو زۆر داریانەی بەرامبەری گەلی کورد کراون لەڕێگای میدیاوە پیشان بدەین 

ھەرلە کیما بارانی ھەڵەبجەو ئەنفال و کورد بەتەعریب کردن ، چەندین بەندیخانەی وەک ئەمنە سوورەکە بۆ سادە ترین بەھا کانی ئینسانیەت و چەو سانەوەی ئینسانە شۆڕشگێڕەکان، دەستدرێژیی کردنە سەر ئابڕوی خێزانەکانیان  گۆڕی بەکۆمەڵ و کۆچ و ڕەو ، ئەمانەو چەندین و چەندان کاری تری نامرۆڤانە  بەرامبەر گەلی کورد ، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانیە پەخشی میدیاکان بوون بە پەخشی ڕۆژ ئاوایی و کلیپی بێ مەعنا و دوور لەعادەت و تەقالیدی کوردیی ، دۆبلاژ کردنی زنجیرە بیانی .

 

کاری گەری میدیا لەسەر کۆمەڵگا
ئەم کارانەی میدیای کوردی بەشێوەیەک کاریی کردۆتە سەر کۆمەڵگا تا ئەو ڕادەیی بەشێک لە خێزانەکان پەرتبوون و لێک ھەڵوەشاندنی لێبکەوێتەوە ، وەک ڕوونە میدیاکان لەم ھەرێمەی ئێمەدا لەلایەن چەند حیزبێکەوە ئاڕاستە دەکرێن ، ھەندێک لەمیدیا  بەئاشکرا زمان  حاڵی حیزبەکەیانن ، ھەندێکی تریشیان بەناوی میدیای سەربەخۆوە  ڕیگلامی بازرگانی و سیاسی دەکات ماکیاج بۆ حیزب دەکات ، لەکاتێکدا ڕوونە ئەو جۆرەش لە میدیا میدیای سێبەرن ، زۆرێک لە میدیاکان بەر نامەی تەرفیھی پەخش دەکەن ، وەک چێژ بڕکێ و نمایشی جل و بەرگ و بەزمی بەزموو چەندەھا بەرنامەی دیکە کە پارە یەکی خەیاڵیان بۆ تەرخان کراوە ، لەکاتێکدا کە بەھەزارەھا ھەژار ھەیە لەم ھەرێمەدا  لە سەر سفرەو خوانی بەتاڵەو جل و بەرگی نییە لە بەریاندا لەسەر تەختی شانۆی کوردایەتی باجی بە کورد بوونی خۆی دەدات ، کەچی لە بەرنامەیەکی وەک بەزمی بەزم وەک  گاڵتەجاڕی  نمایشی چیرۆکەکانی ژیانیان دەکات .

 

ھۆکاری نیەگەرانی بەرامبەر میدیای کوردی

ئەوەی جێگەی نیگەرانی زیاترە لەم ھەرێمەی سەرەڕای بونی ئەو ھەموو میدیایە کە چەندین کەناڵی ئاسمانی و ناو خۆیی و ، میدیای بینراو بیستراومان ھەیە نەیان توانیوە تا ئاستێکی باش خزمەت بە نەتەوەی کورد بکەن ، سەڕەڕای ئەوەی ئەم میدیانە لە لایەن بەر پرس و سەرکردە گەورە کانی کوردەوە چاو دێری دەکرێن ..
من لێرەوە بە میدیاکان دەڵێم: دەستان خۆش ،! ئەمەیە ئاوڕ دانەوە لەزامە ڕەشەکانی قوور بانیانی ئەم گەلە ، ئاوا کورد بەجیھان دەناسێنن ، تاوەکو قوربانیانی میلەتانی تر ووڵاتێکی سەر بەخۆمان ھەبێت ، ئەوەندە ئەندێشە و کارە ساتمان زۆرە بەشی چەندین ڕۆمان و شیعرو دراما ھەیە ،، لەکۆتادا دەڵێم : دەبوایە میدیا کوردیەکان ھەمیشە باسی ئەندێشەکانی کوردی بکردایە ، تا کەمێک گەنجەکانمان ڕابردووی خۆیان  بناسیایە نەک بە شێوازێک کە لە ئەخلاقێت و ڕەسەنایەتی کوردی ولا نرێن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×