ھیوایەک بۆ بێ ھیواکان

دێرین جەمال
  2024-05-11     471

شێرپەنجە، ئەو حاڵەتە مەترسیدارەیە  کە لە دێر زەمانەوە خەڵک بەبیستنی ناوەکەشی سڵ دەکەنەوە، ئەونەخۆشییەی کەساڵانە و ڕۆژانە چەندین کە س دەکەوێتە ناو ئەندێشەی ئازارو دەردە دەرونیەکانەوە .

بونی زۆر بەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە لەڕووە زانستیەکەیەوە نەزانراوە، خودی ژێر پەنجەش زۆر بەی زۆری تا بە ئەمڕۆش زاناکانی بواری پزیشکی سەغڵەت کردووە بەدۆزینەوەی چارەسەری گونجاو کاریگەر چەندین بابەتی توێری و لێکۆڵینەوە ڕۆژانە دەخرێنە ڕوو لەبارەی ھۆکارو فاکتەرەی دروستبونی شێرپەنجە،، شێرپەنجە وەک ھەرنەخۆشیەکی دیکە بگرە لە نەخۆشیەکانی دیکە زیاتریش کار دەکاتە کار دەکاتە سەر تێکچونی باری تەندروستی لەش گرفتی گەورەی دەرونی بۆ نەخۆش دروست دەکات، ھەرلە گۆشە گیری و خەمۆکی و دڵە ڕاوکێ و بێ ئومێدیەوە ھتد...

 

بەشێک لەو ھۆکارانەی دەبنەھۆی  دروستبونی  شێرپەنجە

لەم ھەرێمەی ئێمەدا پاش ئەو ھەموو کارەساتە گەورانەی ڕویانداوە وەک، کیما باران و تاقی کردنەوەی چەکی  جۆراو جۆر دروستبونی چەندین تیشکی پەخشکراوی کارگەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەرەڵا کردنی بازاڕی ئازادی بازرگانی بە مەوادی شێرپەنجە، وەک ھێنانی خواردەمەنی خراپ و ئێکسپایەرو ستۆک  چەندین ھۆکاری دیکە بێگومان ئەمانە ھەموی پێویستی بە بەدواداچون و لێکۆڵینەوەی وورد ھەیە، پێویستی بەڕێگە چارەی گونجاوە لەیلان پسپۆرو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە .

ئەم ھۆکارانە زۆر بەی زۆری کوشتنی ڕۆحە بێتاوانەکانە و مەرگێکی شاراوەی خەڵک و تاکەکانی کۆمەڵگا ڕەنگە بڵین ھیچی کەمتر نیە لەکوشتنی بەکۆمەڵ و جینۆسایدی خەڵکی کورد،،.

لەپاش ڕاپەڕین و گەیشتن بەو خۆری ئازادییەی کە ھەموو چاوەڕێی بوین، دەرگای ئازادیەکانمان لێکرایەوە وە کو ئەوەی ھیچمان نەدیبێت کەوتینە دروستکردنی کۆمپانیاو بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بێگانە  بۆ ھێنان و دروستکردنی کەلو پەل بەھەموو جۆرەکانیەوە، بێ گوێ دانە کوالێتی و شایستەی ئەو بابەتانەی دێنە بەر دەستی جەماوەر، لەمەشدا بەداخەوە کەسانی بەرپرسیار خودی دەسەڵاتیش ھاوشان و خاوەن پشکی شێر بوون .

 

ھەنگاوەکان بۆ چارە سەری شێرپەنجە

بەداخەوە ھەندێک لەو ھۆکارانە وایکرد خەڵکی ھەژار جەستەو دەرونی پڕبێت لە ئەندێشەو نەخۆشی  بەرامبەر پڕبونی گیرفانی سەرمایەداران،، شایەنی باسە ھەندێک لەدڵسۆزان لەژێر ساباتی ئازادی مافی مرۆڤدا نەخۆشخانەیەک دروستکرا بۆ توشبوانی شێرپەنجە، چەندین کارمەندو پزیشک و کار گوزاری بۆ دابین کرا، بۆ بەڕێوبردنی نەخۆشخانەکە، ھەریەکێک لەم ستافە بە ڕۆحێکی ئارامەوە مامەڵە لەگەڵ نەخۆشەکان دەکەن، تا کەمێک دەروون و جەستەیان ئارام بێت، لەبەرامبەر ئەم باشیانەیاندا کەسانێک کە خۆیان گیرۆدەی دەستی ئەم نەخۆشیە بوون لە ئاگا بونیان لە ئازارەکانی ژێر پەنجە ھەڵدەستن بە بەخشینی  ھاوکاری بۆ نەخۆشخانەکە تا توشبوان چارە سەرە کانیان بەردەست بێت، ئەو کەسانەی کە ھاوکاری دەبەخشن مەرج نیە خۆی نەخۆش بێت، ھەرکەسێک توانای ھەبێت و ویژدانی زینوبێت ھاوکاریان دەکات، ئەوەی مایەی دڵخۆشیە ئەو مرۆڤەی کە ھاوکاری مرۆڤێکی تردەکات ئەگەرچی لە ئادیای یەکدی جیاوازبن ..

 

باھیوا بگەڕێنینەوە بۆ نەخۆشخانەی ھیوا

ئەوەی مایەی نیگەرانیە لەئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە بەساتێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت، لەھەمان کاتدا ڕۆژ بەڕۆژ ئاماربەو نەخۆشیە ڕوو لە ھەڵکشانە، لەھەمان کاتدا ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەر بەکاردێن لەو نەخۆشخانەیەدا ڕوو لە کەمبونە، یان ھەندێ لە چارەسەرەکان لەناو نەخۆشخانەکەدا بونی نیە نەخۆش دەبێت لەدەرەوەی نەخۆشخانە بەبڕە پارەیەکی زۆر بیکڕێت لەدوای ماند بونێکی زۆر ئەگەر دەستی بکەوێت ئەمە لەلایەک،، لەلایەکی دیکە،، سەرەڕای ئەو ھەموو ماندوبونەی پزیشکان و کارمەندان و کار گوزاران، موچەکەیان لەکاتی خۆیاندا پێنادرێت،، سەرەڕای ئەوەی چەندین کارمەند بونەتە قوربانی ئەو نەخۆشیە  مەترسیدارە، لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە لەو پەڕی بێھیوایدایە،بەو ھیوایەم دەسەڵات نەخۆشخانەی ھیوا بێ ھیوا نەکات، ئاوڕێکی جدی بداتەوە لەو نەخۆشخانەیە تاھیوایەک بگەڕێتەوە بۆ نەخۆشخانەکە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×