ڕەمەزان،تاقیکردنەوەی ڕۆح، نەک بازاڕ

دێرین جەمال
  2026-02-20     303

ھەموو ساڵێک لەگەڵ ھاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ھیوایەک لە دڵی کۆمەڵگا دروست دەبێت؛ ھیوای پاکبوونەوەی ڕۆح، بەھێزبوونی ھەست بە ھاوبەشی، و ھاتنە پێشەوەی ڕەحمەت و میھرەبانی. بەڵام لەگەڵ ئەم ھیوایەدا، دیاردەیەکی دیکەش دووبارە دەردەکەوێت: گرانبوونی نرخی خواردن و گەشەکردنی بازاڕ لەسەر ھەژاری و پێویستیی خەڵک.
ڕەمەزان مانگی کەمکردنەوەی ئارەزووەکانە، نەک مانگی پڕکردنەوەی ماڵەکان و فریزرەکان. ئەو مانگەی کە دەبێت مرۆڤ تێیدا فێربێت بە کەم قەناعەت بکات، بەداخەوە زۆرجار دەبینرێت کە بازاڕ ئەو مانگە دەکات بە مەیدانی قازانج و سەرباری ئەخلاق. ئەم بارودۆخە وای لێکردووە کە ڕەمەزان لە ھەندێک شوێندا ببێتە تاقیکردنەوەی توانای دارایی، نە تاقیکردنەوەی ئیمان و خۆڕاگری.
ئەو کەسانەی کە لەم مانگەدا نرخی خواردن بەرز دەکەن، لەوانەیە خۆیان ڕۆژوو بگرن، بەڵام کردارەکانیان ڕۆحی ڕەمەزان لە ناو دەبات. چونکە ڕۆژوو تەنھا وەستاندن لە خواردن و خواردنەوە نییە، بەڵکو ڕۆژویەکی ڕاستەقینە ئەوەیە کە مرۆڤ خۆی لە زوڵم، چەوساندن، و بێ‌ڕەحمەتی بپارێزێت.   
ڕەمەزان بانگێکی ڕوونە بۆ ھاوبەشی و ھەستکردن بە ئازاری ئەوانەی ھەموو ساڵێک لەژێر فشاری ژیاندا دەژین. ئەگەر ئەم مانگە ببێتە ھۆکاری زیاتر کردنەوەی بارگرانیی ژیانیان، ئەوا ئەو ئامانجەی بۆ ھاتنی دیاری کراوە لەدەست دەدرێت.
پێویستە ڕەمەزان وەک دەرفەتێک ببینرێت بۆ گەڕانەوە بۆ بەھا مرۆڤایەتییەکان، نە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بازاڕ. چونکە لە کۆتاییدا، ئەو شتەی کە لەم مانگەدا پێویستە پارێزراوبێت، تەنھا نرخی خواردن نییە، بەڵکو نرخی مرۆڤایەتییە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×