خێرخوازی ئارامی دڵ و پاکی نیەت

دێرین جەمال
  2026-02-25     327

کاتێک مرۆڤ دەستی دەکات بە کاری خێرخوازی، لە ڕوانگەی ئایین و فەلسەفەوە، تەنھا کارێکی دەرەکی ناکات، بەڵکو گەشتێکە بۆ ناو خۆی.
خێرخوازی ڕاھێنانێکە بۆ دڵ  بۆ  پاکبوونەوەی نیەت  وە بۆ نزیکبوونەوەی مرۆڤ بە مەعنای ڕاستەقینەی مرۆڤایەتی.
لە باوەڕی ئایینی دا چاکە ھەنگاوێکە بۆ ڕەزامەندی خودا و لە فەلسەفەدا ڕێگایەکە بۆ گەشەپێدانی ویژدان.
ئەو ئارامییەی کە لە دوای کارێکی خێر دێت  پاداشتێکی دەرونیە نەک ماددی.
ئەو پاداشتەیە کە پارە ناتوانێت بکڕێت و سامان ناتوانێت دابینی بکات، چونکە سەرچاوەکەی لە نیەتی پاک و دڵی ڕاستەقینەی مرۆڤەوە دێت.
مرۆڤ کاتێک یارمەتیدەدات، لە ڕاستیدا خۆی بەو  یادەوە دەھێنێت کە ئەو خۆی خەلقکراوە بۆ چاکە، نەک بۆ زیان.
لە فەلسەفەی ژیاندا مرۆڤ ئەو کاتە گەورە دەبێت کە خۆی بچووک دەبینێت.
خۆبەخشانە یارمەتیدان  نیشانەی تێگەیشتنی قووڵە بۆ ئەو ڕاستییەی کە ھەموومان لە پێویستی و ناتەواوی یەکسانین.
لە ئایینیشدا، خێرخوازی ئەو کاتە قبووڵ دەبێت کە بە دڵپاک و بێ چاوەڕوانی پاداشت ئەنجام بدرێت.
بەڵام خێرخوازی تەنھا پێدانی پارە یان شت نیە،،
خێرخوازی شێوازی مامەڵەیە، ڕێزی مرۆڤە، و ھێمنبوونە لەگەڵ ئەوانەی دەستیان بۆ یارمەتیدان درێژ کردووە.
منەت بارکردن یان شکاندنی دڵی ئەو کەسەی پێویستی پێیە، ڕۆحی خێرخوازی دەکوژێت و واتاکەی لێ دەسێنێت.
لە ڕوانگەی ئایینەوە، ئەو کەسەی یارمەتیدەدات و دڵی کەسێکی تر دەشکێنێت، لە ڕێگای چاکە دوور دەکەوێت، ھەرچەندە کارەکەی لە دەرەوە جوان دیار بێت.
و لە فەلسەفەدا  ئەو یارمەتیدانەی کە کرامەتی مرۆڤ تێک دەشکێنێت ڕەفتارێکی ناتەواوە  چونکە ئەخلاق تەنھا لە کرداردا نیە، بەڵکو لە شێوازی کردارەکەدایە.
لە کۆتاییدا، خێرخوازی پەیمانێکە نێوان دڵی مرۆڤ و خودا، و نێوان مرۆڤ و ویژدان.
ئەو کەسەی بە نیەتی پاک یارمەتیدەدات، پێویست ناکات ستایش بخوازێت، چونکە ئارامی دڵ و ڕووناکی ناوەوەی، گەورەترین پاداشتە.
 ئەوەی خێرخوازی دەکات بە ھێمنبوون و ڕێز، ئەوە بە ڕاستی خۆی خزمەت بە مرۆڤایەتی و باوەڕ دەکات،
کۆتاییدا، کاری خێرخوازی ئەو گەنجینەیەیە کە شوێنی لە دڵە، نەک لە ژێر گڵ..

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "ساڵانی لەبیرکراوی ناسیۆنالیزمی کورد لەئێران"
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×