ڕۆژنامەگەریی کوردی: لە مێژوویەکی پڕ سەروەرییەوە بەرەو قەیرانی ئەخلاقیی میدیایی

دێرین جەمال
  2026-04-24   

لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨دا، کاتێک میقداد مەدحەت بەدرخان لە غەریبی و لە شاری قاھیرە یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی بڵاوکردەوە، تەنھا کاغەزێکی چاپکراوی نەخستە بەردەستی خوێنەران، بەڵکو بناغەی شۆڕشێکی مەعریفی و نەتەوەیی داڕشت. ڕۆژنامەگەری بۆ کورد لەو سەردەمەدا چەکێک بوو بۆ سەلماندنی بوون و پاراستنی زمان و ناسنامە لەبەرامبەر ھەوڵەکانی سڕینەوە.
گرنگی و مێژووی ڕۆژنامەگەری بۆ کورد
بۆ نەتەوەیەکی بێ دەوڵەت وەک کورد، ڕۆژنامەگەری ھەمیشە ڕۆڵی  دەوڵەتی سێبەری گێڕاوە. مێژووی ئێمە تەنھا مێژووی شەڕ و ململانێ نییە، بەڵکو مێژووی پێنوس و گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانیشە کە لە سەختترین بارودۆخدا، لە شاخ و لە شار، بوونەتە پردی پەیوەندی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە. ڕۆژنامەگەری کوردی توانیویەتی:
 زمان و ڕێنووسی کوردی لە فەوتان بپارێزێت.
  ھۆشیاریی سیاسی و نەتەوەیی لای تاکی کورد دروست بکات.
 دەنگی مەزڵوومییەتی کورد بە جیھان بگەیەنێت.
 قەیرانی بەرپرسیارێتی لە میدیای ئەمڕۆدا
سەرەڕای ئەو مێژووە پڕ لە شانازییە، ئەمڕۆ لە سایەی تەکنەلۆژیا و کرانەوەی بێسەروبەردا، میدیای کوردی (بەتایبەت میدیای ئەلیکترۆنی و سۆشیاڵ میدیا) تووشی لادانێکی گەورە بووە لە پرەنسیپە سەرەکییەکانی کارکردن. زۆرێک لە دەزگا میدیاییەکان بە شێوەیەکی نابەرپرسیارانە مامەڵە دەکەن و دوورکەوتوونەتەوە لە ڕەوشتی پیشەیی، ئەمەش لە دوو خاڵی سەرەکیدا دەبینرێتەوە:
 ١-ونبوونی ڕاستگۆیی و بابەتیبوونە لەپێناو بەدەستھێنانی زۆرترین لایک و ڤیو ڕاستییەکان دەشێوێندرێن. میدیا لەبری ئەوەی ئاوێنەی ڕاستییەکان بێت، بووەتە ئامرازی چەواشەکاری و ململانێی سیاسی و کەسی، کە ئەمەش متمانەی جەماوەری بە میدیا لاواز کردووە.
 ٢- پێشێلکردنی حورمەتی تایبەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی:
 میدیای نابەرپرسیار بووەتە ھەڕەشە بۆ سەر شیرازەی خێزان و شکۆمەندیی تاکەکان. زۆرجار ژیانی تایبەتی خەڵک دەکرێتە قوربانی ھەواڵی پڕ لە وروژاندن، بەبێ ڕەچاوکردنی دەرەنجامە  خراپە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکانی.

لە یادی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، پێویستە تەنھا شانازی بە ڕابردووەوە نەکەین، بەڵکو کاتی ئەوە ھاتووە ڕەخنە لە ئێستا بگرین. ڕۆژنامەگەری ئەگەر لە خزمەت ڕاستی و لەرژەوەندیی گشتی دا نەبێت، دەبێتە ژەھرێکی کوشندە بۆ جەستەی کۆمەڵگە.
پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕۆحیەتەی کە بەدرخانەکان پێی دەستیان پێکرد، ڕۆحیەتی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خاک و مرۆڤ، نەک ڕاکردن بەدوای چەواشەکاری و ناوبانگی کاتی.
 
پیرۆز بێت یادی ١٢٨ ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردی لە ھەموو ئەو قەڵەمە بوێر و ڕاستگۆیانەی کە ھێشتا پارێزگاری لە شکۆی ئەم پیشەیە دەکەن.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
تەسنیم: ئۆکرانیا هەزاران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەهەرێمی کوردستان جێگیر کردووەو تاران ئەم کارە بەدوژمنایەتی دەزانێت
مه‌سعود بارزانی: یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌جێی كریستیانه‌كان بڕیار نه‌دات
یەرەکە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانی ئێران لە سنووری مەریوان و کۆساڵان ڕاگەیاند
ئۆکرانیا دەنگۆی ناردنی درۆن و هێزی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت دەکاتەوە
پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەکەی عێراق و ئێران تەنیا بۆ پاسەوانیی سنوور بووە و دەنگۆی دەرکردنمان شەڕی دەروونییە
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵ توركیاو ئێران هه‌یه‌ بۆ كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی چه‌كدارانی كورد
شاخه‌وان عه‌بدوڵا: كورد له‌ كه‌ركوك په‌راوێزخراوه‌و ده‌بێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان تێدایه‌
شەڕ و پێکدادان لە یەمەن پێ دەنێتە قۆناغێکی سەختەوە؛ فڕۆکەخانەی عەدەن کرایە ئامانج و تەعز لەبەردەم کارەساتی مرۆییدایە
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتنە لووتکە؛ مەرجی قورس، گەمارۆی دەریایی و پلان بۆ هێرشێکی نوێ
حکوومەتی عێراق باجی گومرگی سەر سیستەمی وزەی خۆری هەڵگرت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×