هەورەکان نادزرێن- ئەوەی دەدزرێت و لە ڕەگەوە هەڵدەکەنرێن ئەو دارانەن کە باران دەهێنن
دەنگۆ و ڕوومەرێکی لە نێو خەڵک لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە کە دەڵێت “هەورەکان دەدزرێن- هەر بۆیە بارانمان نییە.” لەو کاتەوەی گروپە بەکرێگیراوەکان دەستیان بەسەر بەشێک لە باکوری سوریا و هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراقدا گرت، کە رۆژانە خەریکی هەڵکێشان و بڕینی دارە تەمەن سەد ساڵەکانی ناوچەکە بوون. ئەم ئۆپەراسیۆنانە هێشتا بەردەوامن.
کەواتە ئەوە هەورەکان نین کە دەدزرێن، بەڵکو ئەو درەختانەن کە باران دروست دەکەن ، بەڵام بەداخەوە لە ڕەگەوە هەڵدەکێشرێن.
بە گوتەی ئەندامێکی تیمەکانی ئاشتیخوازی کۆمەڵگا لە عێراق CPT، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورەی ژینگەیی بووەتەوە، بەجۆرێک قەبارەی دارستانبڕین لە دوو مانگی ڕابردوودا بە بێ وێنە لە مێژووی ناوچەکەدا وەسفکراوە. بەپێی زانیارییەکان لە هەندێک ناوچە ڕۆژانە تا 100 تراکتۆر دارە بڕاوەکان دەگوازنەوە بۆ تورکیا، کە دەوترێت ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن حکومەتی تورکیاوە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت. ئەمساڵ بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیاوە هیچ گوندێک لە کوردستانی عێراق چۆڵ نەکراوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو 42 گوند لە هەرێمی کوردستان چۆڵکرابوون. بەگوێرەی ئامارەکە، بە گشتی هەزار و 901 گوند لە هەرێمی کوردستان زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی تەقینەوەکانەوە، لەو ژمارەیەش 183 گوند بەتەواوی چۆڵکراون و 602 گوندیش بەشێوەیەکی بەش چۆڵکراون.