بەخشەر ئاسودەیە

هێمن عه‌بدولقادر
  2019-11-08     915
هەمیشە لەوەی کە هەتانە بیبەخشن، بەخشندەیی تەنها پەیوەست نیە بە گیرفان و پارەوە، شۆفێری کردن بە ڕەوشتەوە جۆرێکە لە بەخشندەیی،
ڕێزگرتنی منداڵ و پیر و پیادە لەسەر شەقام بەخشینی (سەلامەتی)ە بەوانی تر ،

فڕێنەدانی پاشماوەی خواردن و کلێنس و توێکڵی گوڵە بەڕۆژە لە جامی ئوتومبێل و نەشکاندنی دار و درەخت و نەکوشتنی ئاژەڵ و باڵندە و قڕ نەکردنی پەلەوەر و ماسی جۆرێکە لە بەخشین ،

ڕێزگرتنی مرۆڤ بۆ سروشت ، بەخشینی (ژیانە) بەوانی تر

ڕوی خۆش و پێکەنین بە ڕوی ئەوانی تردا جۆرێکە لە بە خشندەیی
فێرکردنی خەڵکی لەو زانست و زانیاریەی کە هەتە و نەشاردنەوەی جۆرێکە لە بەخشندەیی

بەخشندەیی خۆ تەنها پەیوەندی نیە بە بونی پارەوە ، بەڵێ راستە پارە گەدە تێر دەکات ، پارە دەتوانی هەموو ئەو ئەو (رەمەک) و غەریزە ئاژەڵیانەی کە لە مرۆڤدا هەیە تێر بکات ،

بەڵام دڵ نا ، دڵ پێویستی بە بەخشندەییە ، دڵ پێویستی بەوەیە ستایش بکرێت ، هەست بکات خەڵکی خۆشیان دەوێت ، هاوسۆزن لەگەڵی ، هەست بە ئازارەکانی دەکەن

ڕستە بەناو بانگەکەی (ستیڤ جۆبز) دێنینەوە یادمان کە دەڵێ :- ( ئێستا لەسەر تەختی نەخۆشخانە کەوتوم و کۆتا ساتەکانی ژیانم بە ڕێ دەکەم ، ئا لەم ساتەشدا بە هۆی پارەکانمەوە دەتوانم خەڵکێکی زۆر بە کرێ بگرم تەنانەت دوای مردنیشم ڕۆژانە پارەم بۆ پەیدا بکەن ، بەڵام بەو هەموو پارەیەی کە هەمە ناتوانم تەنها یەک کەس بدۆزمەوە و بە کرێی بگرم کە لە بری من ئازار بچێژێت)

ژیان هەست کردنە بە ئازاری ئەوانی تر ،ئومێد دانە بە نائومێدی ، رێزگرتنە لە پەراوێزی

ببەخشن لەوەی کە هەتانە ، لە (ڕێز ، لە زانست ، لە پێکەنین ، لە خۆشەویستی ، لە پارە ، زەردەخەنە ، لێبوردەیی) هەرگیز لە بەخشندەیی مەترسن ، مرۆڤ هیچ کات لە بەخشندەیی زیان ناکات

ئەگەر زۆرت هەبوو ناچاری ئەو کارە بکەیت ، چونکە زۆری بابەتێک و نەبەخشین لێێ دەبێتە هۆی خراپ بوونی ، ئەگەر کەمیشت هەیە هەر ناچاریت ببەخشیت ، ئاوێکی کەمیش بۆ ئەوەی سەرچاوەکەی کوێر نەبێتەوە ناچارن بە جام لێێ هەڵگۆزن و لێی ببەخشن ، ئەکارە هەم ناهێڵێت سەرچاوەی روناکیەکە کوێر بێتەوە و هەم بەردەوام ئاوی تر دێتەوە شوێنی

ئێمەش بۆ ئەوەی سەرچاوەی ئاسودەگی و خۆشبەختیمان کوێر نەبێتەوە و خاڵی نەبین، ناچارین دەبێت ببەخشین

(من لایرحم ، لایرحم) ئەوەی نەبەخشێت نابەخشرێت

هەمیشە ببەخشن (سڵا و ، خواردن ، جل ، پارە ، ڕێز ، خۆشەویستی ، پێکەنین ، هاوسۆز بوون ، یارمەتی ، ئومێد ، هیوا) بەوانەی کە دەیانناسن و بە وانەشی کە نایانناسن ، بەوانەی کە چاکەیان لەگەڵ کردوون و بەوانەشی کە خراپەیان لەگەڵ کردوون

(أن تقرأ السلام، وتُطعم الطعامَ، على مَن عرفتَ ومَن لم تعرف)

لە بەخشیندا هیچ شتێک کەم ناکات

نوقتە سەری دێڕ ....
زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×