ئه‌وانیش پاراستن ده‌رچون!
ئومێد خۆشناو
2020-06-06   1137
٢٧٠ هه‌زار دۆلار لهکویێهاتو چۆنتان به‌بادا، ئاخر فرمێسکی تیمساحی ئێوه بۆ بژێوی نانی هه‌ژارێک بوو، خه‌ونی حوشتری ئێوه بۆ خه‌وی زڕاوی قهردارێک بوو، ده پێمان بڵێن ئه‌و هه‌زاران دۆلاره‌تان له کویێ هێناو چۆنتان سه‌رفکرد؟.
٢٧٠ هه‌زار دۆلار خه‌رجی ڕۆژانه‌ی چه‌ند ڕۆژی هه‌زاران خانه‌واده‌ی هه‌ژاره، ئێوه له ئیرهابی فیکری و شکاندنی ئه‌م و ئه‌وتان سه‌رفکرد!.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی بڵاو بۆته‌وه نه قسه‌ی پاراستن و نه کۆیله‌کانی پارتی و نه له‌شکری ئاراسته‌کراوی حزب نین، ئه‌وان ئه‌وانه‌ن که، ڕاستی و ماهیه‌تی ئێوه ده‌زانن، ئه‌وان هیچ ئیعتیبراێک بۆ پوڵ و پاره دانانێن، ئه‌گه‌رنا له ئێوه پاره دارترو چه‌ورتریان ده‌ستناکه‌وێ، به‌ڵام ئاکاری نه‌شیاوی ئێوه، لای ئه‌وان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
دهپێمان بڵێن ئه‌و میلله‌ته گوناحی چیه، به پاره‌ی دزراوی خۆی و به پاره‌ی پیسخۆری ئێوه، ئه‌وها له‌گه‌ڵ زه‌وق و میزاج و تێفکرینی یاری بکرێ و شه‌ڕی ده‌روونی ده‌رهه‌ق بکرێ.
من جگه له باوه‌ڕی سیاسی و باوه‌ڕی فیکری و هه‌ر چیهکیتر، یه‌کێکم له‌وانه‌ی زۆرم دهرھهقکراو هه‌میشه‌ش به ده‌نگی زوڵاڵ گۆتم، باکم نیه‌و بێمنه‌ت بن، چی له‌ده‌ستان دێت بیکه‌ن.
ماوه‌یه‌کی که‌مه هه‌رچی تهشهیرو ناو‌و ناتۆره‌ی ئێوه هه‌یه لای خۆم سه‌یڤ یان سکرینیان ده‌که‌م، زێتر له ٢٠٠٠ بابه‌ت و کاریکاتێرو پۆست و جنێوی ئێوه‌م ده‌رھه‌ق به‌خۆم کۆپی کردوه.
خودا ڕووی خۆتان و باب و باپیرتان ڕه‌شبکات، به قوت و پاره‌ی خۆمان جوێنمان پێ ده‌ده‌ن، هه‌رکه ئه‌و ڕاپۆرته‌م بینی دڵم داکه‌وت و ئارم بووم که، ئێوه‌ی نا پاک و دوور له مۆڕاڵ و ئه‌خلاقی ئینسانی ڕووی ڕاستی درۆ زلهکانتان بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رده‌که‌وێ.
من جگه له‌و هه‌موو هێرشه‌ی ده‌کرێته سه‌رم، یه‌کێک له به‌کار هێنه‌رانی فه‌یسبووکم له ساڵی ٢٠١١ وه، ڕێک ٩ ساڵه، ٨ جار ڕیپۆرت و ٥ جاریش له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یج و ئه‌کاونته ساختانهتان هاککراوم، هه‌میشه بێمهنت و سه‌ر ڕاست بوویمه‌و وه‌ک شاخ به‌رامبه‌رتان وه‌ستاوم، ده‌ئێوه‌ش ئازابن و نکۆڵی له ده‌رکه‌وتنی ئه‌و ڕاستیه بکه‌ن، ئه‌ی کۆیله‌کانی زه‌مه‌نی عه‌وله‌مه‌و چه‌واشه‌کارانی ده‌می کوڕۆنا.
تێبینی/هه‌رچه‌ند چاوه‌ڕوانکراوه له‌ڕۆژانی داهاتوو له ڕێگه‌ی ئه‌و په‌یج و سایتانه‌ی ماوتانه، له نوێترین داهێنانی ناڕاستی گۆتن، بڵاوی بکه‌نه‌وه‌و بڵێن، کۆمپانیای فه‌یسبووک له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌کرێ.