ئه‌مڕۆ بۆ کۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌کرا؟
ئومێد خۆشناو
2019-04-02   1292
وه‌ک بڕیاربوو به‌پێی به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه پێشنیازی یاسای کاراکردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک تا بوون به‌خاوه‌ن دهستووربکرێ.
ئه‌ی بۆ نه‌کرا؟.
وه‌ڵامی دروستی ئه‌و پرسیاره ڕێک ئه‌وه‌یه، له سۆنگه‌ی په‌رۆشی پارتی و به‌رپرسیاریه‌تی و تێگه‌یشتینی نیشتمانیانه‌ی سه‌رۆک بارزانی و ده‌ستپێشخه‌ریه به‌رده‌وامه کانی پارتی بۆ گه‌یشتن به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و خوڵقانی که‌شێکی دروستی نزیک بوونه‌وه له ڕێککه‌وتن، کۆبوونه‌وه‌که بۆ ماوه‌ی بیست و چوار کاتژمێر دواخرا!.
به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی پارتی وه‌ک خۆی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانیتر به‌تایبه‌ت هه‌ڤاڵانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، وه‌ربگیرێت و ببێته هۆکاری هه‌رچی زووه له گه‌یشتن به‌ڕێککه‌وتن که، خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی زۆری له‌سه‌ر هه‌یه.
ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی پارتی له‌و په‌ڕی به‌هێزی و له‌و په‌ڕی باوه‌ڕی به ئارامی ده‌روونی هاوڵاتیان و له‌و په‌ڕی په‌رۆشی بۆ کوردستان و به‌هێزی کوردستان و ڕێککه‌وتنی نیشتمانیانه‌ی هێزو لایه‌نه‌کانه.
پارتی وه‌ک هێزی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن و هێزی یه‌که‌م هه‌ر له سه‌ره‌تا و له ٦ی ١١ی ساڵی ڕابردوو، له‌کاتی سوێندی یاسایی ئه‌ندامانی خولی پێنجی په‌رله‌مان ده‌یتوانی زۆر کار بکات و به‌ڵام له سۆنگه‌ی په‌رۆشی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌یکرد.
چه‌ند جاریتریش ووتومانه نه‌مان ده‌خواست به‌بێ فراکسیۆنی یه‌کێتی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام ئه‌وان نه‌هاتنه پێش!.
ئێستاش هیوادارین ئاقڵ مه‌ندانی یه‌کێتی بتوانن ببنه هۆکاری به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانیتر، که ئه‌مه خواستێکی جه‌ماوه‌ری و گشتیه.