ئه‌وه قسه‌ی ئێمه نییه!
ئومێد خۆشناو
2020-05-01   730
به‌شێکی زۆر له‌سیاسی و په‌رله‌مانتارو ڕۆژنامه‌وانانی عێراقی ده‌ڵێن، هه‌رێمی کوردستان لاده‌ره‌و ده‌بێ سزابدرێ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ببڕدرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی.
*له‌کاتی ده‌نگدان به ده‌رکردنی هێزه‌کانی ئه‌مریکا، کوردستانیه‌کان ده‌نگیان نه‌دا.
*له‌کاتی هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سلێمانی و موهه‌ندیس، کوردستانیه‌کان هه‌ڵوێستیان نه‌بوو، بێلایه‌نیان هه‌ڵبژارد.
*هه‌ر ڕاسپێردراو یا کاندیدێک لاگیری ئه‌مریکا نه‌بێ، کوردستانیه‌کان پشتگیری ناکه‌ن.
ئه‌وه خاڵه جه‌وهه‌ریه‌کانی سزادانی خه‌ڵکی کوردستان و پێشێلکاریه‌کانی یاسا‌و ده‌ستوره، لە ئێستادا.
سەرەڕای ئەوەی ھەر لە بنەما باوەڕیان بە فیدڕالیەتی ھەرێمی کوردستان نیە .!
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌رێ ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانان له‌کوێن و ئه‌و ده‌نگه ناشازانه نابیستن؟.
لێره‌ش ئه‌و ده‌نگانه‌ی داوای لامه‌رکه‌زیه‌تی سلێمانی ده‌که‌ن، پرسیاریان له خۆیان کردوه، ئه‌و لامه‌رکه‌زیه‌ته، مه‌گه‌ر ته‌واو ته‌سلیمکردنی سلێمانی بە عێراق نه‌بێ، به چ جۆرێک و شێوازێک چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی سلێمانی ده‌کات؟.
ئه‌و لامه‌رکه‌زیەی بۆ سلێمانی داوا ده‌کرێ، ته‌نها دوو ڕێگا له‌به‌رده‌م ئاینده‌ی سلێمانی ده‌بێ.
*سلێمانی ده‌بێته شارێکی هاوشێوه‌ی که‌رکوکی ئێستا و به‌که‌مێک جیاوازی ئه‌ویش تا چه‌ند مانگێک و پاشان خراپتریش له که‌رکوک!.
*ڕێگه‌ی دووه‌م سلێمانی وه‌ک چه‌ند ساڵ پێشتری لێدێ و ده‌بێته پاشا گه‌ردانی، ئه‌و جاره چه‌ند گروپێک نابن یه‌کێک له‌هه‌ڵه‌بجه‌و گروپێک له بیاره‌و ئیداره‌یه‌کیش له سلێمانی حوکم بکات، ئه‌و جاره حوکمی گروپی کۆڵان و گوند و شار‌و قه‌زاو گه‌ڕه‌کیش دروست ده‌بێ، پاشان (حسن پلایزێک) دێ و ھەمووی ڕێکدەخات.
کەوایە ھیچ شەرمی ناوێ ئەوانەی داوای لامەرکەزیەت دەکەن، با ڕوون و ڕەوان داوای فیدڕالیەتی پارێزگاکان بکەن کە، ھەر ئەوەش مەبەستە سەرەکیەکەیە!.
بۆیە باشترین ڕێگه‌ی ئاینده‌ی وڵات له‌ودۆخه، ئیڕاده‌و تێگه‌یشتنی نیشتمانی و ڕوانینه بۆ ئاینده‌ی کوردستان و ڕێزگرتن له قوربانی خوێنی شه‌هیدانە، له‌وه به‌ده‌ر مێژوو قبوڵی ناکات و نه‌وه‌کانی داهاتوو نه‌فرینی ئه‌و که‌سانه‌ده‌که‌ن، ئیتر وه‌سه‌لام....