ئیتر مردوه‌كان مه‌نێژن

لەتیف فاتیح فەرەج
  2020-09-03     554
1
دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پارێزگاری سلێمانیه‌ ، ئه‌و سلێمانیه‌ی هه‌ر شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ نیه‌ به‌ ته‌نها ، بگره‌ شاری شاعیران و هونه‌رمه‌ندان و عاشقانی ئازادیشه‌ ، شارێك ته‌نانه‌ت شاعیرانی شاره‌كانی دیكه‌ش ئاواتیان خواستوه‌ كه‌ مردن له‌وێ‌ بنێژرێن " ئه‌گه‌ر مردم گردی سه‌یوان جێگه‌و قه‌برم بێت " ئه‌سیری شاعیر له‌كه‌ركوكه‌وه‌ هیواده‌خوازێ‌ كه‌ مرد له‌ سه‌یوان بینێژن ، ئێستا له‌ شاره‌كه‌ی دكتۆر هه‌ڤاڵدا گۆڕه‌كانیش ده‌درێنه‌ كه‌رتی تایبه‌ت و خوا پێداوه‌كانیش له‌ سه‌ر گرده‌كانی شار ده‌نێژرێن ، بێئه‌وه‌ی كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت بپرسێت ئه‌مه‌ بۆ؟
2
بابه‌ته‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ گۆڕهه‌ڵكه‌ندن دراوه‌ته‌ كه‌رتی تایبه‌ت ، بابه‌ته‌كه‌ له‌وه‌ به‌ ئازار تره‌ ، له‌بری گۆڕستانه‌كه‌ به‌ ناوی پیاوچاكێكی وه‌ك مه‌ولانا خالید ، شێخ مارفی نۆدێ‌ ، مه‌حوی ، نالی  یان ره‌شۆڵه‌وه‌ بێت ، ناونراوه‌ سلێمانی نوێ‌ ، باشه‌ مرۆڤ هیواده‌خوازێت ناوه‌ندێكی ژیان ، پاركێكی شاعیران و هونه‌رمه‌ندان ، یان كارگه‌و كارخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتو ناوی سلێمانی نوێ‌ بێت ، نه‌ك ئه‌و شوێنه‌ی بۆ یه‌كجاری ئازیزانی تیا ده‌نێژین ، له‌وه‌ ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ 8ی به‌یانی بۆ 4ی ئێواره‌ مردو وه‌رده‌گرێت و له‌وه‌ دوا ده‌بێت  له‌ چواری ئێواره‌وه‌ تا هه‌شتی به‌یانی روخسه‌ت له‌ مردن بخوازین و كه‌س نه‌مرێت ، به‌ دینتان ئه‌مه‌ به‌ڕیشی كێ‌ ره‌وایه‌ ؟!!.
3
شارێك به‌ دانپیانانی ته‌ندروستی  له‌ ماوه‌ی رابردودا 700 نه‌خۆشی ده‌رباز بووی پلازمای به‌خشیبێت ، شارێك به‌ ده‌خیله‌ی مناڵه‌كانی زانكۆی خستبێته‌وه‌ سه‌ر پێ‌ له‌ رابردودا ، شارێك هه‌میشه‌ به‌ سته‌م و نادادی وتبێت نه‌خێر ، شایانی ئه‌و هه‌موو ئازاره‌ نیه‌ .
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×