ئاستەنگەکانی پزیشکی دادوەريی

دكتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن
  2020-09-04     1147
زۆر جار پرسیارم لێ دەکریت پزیشکی دادوەری چیە؟ کارتان چیە؟ چی دەکەن؟ بەڵام کەس ناپرسێت ئایا چ قورسییەک هەیە لە کارەکانتان؟

پزیشکی دادوەری تاکە زانستە کە کاری پزیشکی دەبەستیت بەدادگاو ئەوەی دەگاتە پزیشکی دادوەری هەمووی کێشەی گەورەو قورسە تەنانەت بڕیاردان لەسەر حالەتەکان کێشەکان یەکلایی دەکاتەوە و هەموو شتیک ئاشکرا دەکات و لەسەر قسەو بڕیاری ئیمە خەڵک سزا وەردەگرێت یان بێتاوان دەکرێت و دادوەر لەسەر قسەی ئێمە بڕیار دەدات چونکە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری(دلیل فنی و گبی قاگع)واتا بەڵگەیەکی هونەریی و پزیشکی  یەکلاکەرەوەیە.

لە هیچ شوینیک چەپڵە بە یەک دەست لێنادرێت لای ئیمەش شان بەشانی پزیشکان کۆمەڵیک توێکاری بەڕێز و بە توانا هەن کاردەکەن کە بەڕاستی لێهاتوو و زیرەکن.

ئەم شوێنە کە ئەو هەموو کێشەی تیدا یەکلا دەبیتەوە لە دەست درێژی سیکسی و کوشتن و ناکۆکی و حالاتی خۆکوشتن و خنکان و سوتان تەنهابە( ٩ پزیشکی پسپۆر و ٦ توێکار )بەڕیوە دەچیت. لەگەڵ ئیمەش پزیشک و کارمەندی تاقیگە هەن.

هەموو ژیانی ئەو پزیشک و تویکارانە لە مەترسی و ناخۆشی دایە وەک سەربازی ون کاردەکەین ڕوژانە پێمان دەڵین ئیوە بەشی جەستە دەدزن  ...یان ئێوە ڕاپۆرت دەگۆرن... یان هەڕەشەمان لێدەکەن ...یان لەناو پەیمانگە دەبێتە دەمە قاڵی.....
بۆ هەریەکێک کە دەڵی کاری ئێوە ئاسانە داوای لێدەکەم با یەک ڕۆژ بیت دەست بداتە جەنازەیەک توێکاری بۆ بکات ،یان بچیت گۆڕ هەڵدانەوەیەک بکات و بڕیار بدات لە هۆکاری مردن،یان جەستەیەکی سەر بڕاو بەری بکات یان جەنازەیەکی پارچە پارچە بەڕی بکات  یان کاتژمیر ٢ شەو بچیت تشریح بکات ، یان جەنازەیەکی کە ماوەیەکی زۆری بەسەر ڕۆیشتووە و بۆگەن  بووە بەڕی بکات کە کرمی ناو جەستەی لادەدەین تاکو کاری لەسەر بکەین، یان جەنازەیەکە سووتاو بەڕی بکات یان مامەڵە بکەین لەگەڵ دایکیک یان باوکێکی جەرگ سوتاو...وەک ئەوەی پزیشک و توێکارەکان دەیکەن بەڕاستی ئەوە دڵێکی زۆر ئازای دەوی...پزیشکی دادوەری فیری کردین کە لە هیچ شتێک نەترسین..

یان بڕیاردان لەسەر چارەنوسی کچیک بۆ پەردەی کچینی دێتە لامان کە بەڕاستی بڕیاریکی زۆر قورسەهەندێجار لە دەستمان دا دەمێنی و ناتوانین بڕیار بدەین بە ٣ پزیشک  دەیکەینە لیژنەی گەرەتر...
تا ئیستا زۆرانیک نازانن ئەو قورسییەو ئەو کارانەی ئیمە
ئەمە جگە لە خەملاندنی تەمەنی بەندیخانەکان کە دادوەر لەسەر ئەو تەمەنەی ئیمە بڕیار بۆ ئەو کەسە دەردەکات و سزا دیار دەکات زۆر جار شەو خەوم لینەکەوتووە بەهۆی هەندێ شت بینیومە..
ئەوەی لەم شوێنە کار دەکات چ پزیشک چ توێکار دەبێ کەسی بوێر بیت ...

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×