زینای ئەلیکترونی

دكتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن
  2020-11-13     1645
لەوانەیە زۆربەتان ئێستا لەگەڵ بیستنی ئەم وشەیە شۆک ببن‌و نازانن مانای چییە؟؟
مەبەستمان لەزینای ئەلیکترۆنی، جۆرێکە لەجۆرەکانی بەدڕەوشتی کە لەم ماوەیەدا سەری هەڵداوە کە ئەمانە لەخۆ دەگرێت (گفتووگۆی نێوان دوو کەس بەنیازی بەدڕەوشتی یان پیشاندانی ئەندامەکانی جەستە چ بەوێنە یان ڤیدیۆ لەسەر شاشەی ئینته‌رنێت زۆر لایەنی تریش لەخۆ دەگریت).
ئێمەی پزیشکانی دادوەری لەگەڵ کێشە گەورەکانی کۆمەڵگا مامەڵە دەکەین و لایەنی زانستی و ڕاپۆرتی خۆمان دەنوسین.
بەڵام لایەنە کۆمەڵایەتییەکان دەبینین، کە شتێک دەبینین کە ڕێژەکەی زۆر بووە وەک ئەرکی سەرشانمان پێویستە هۆشیاری بدەینە کۆمەڵگه‌یەک کە نەوەی ئێمەی تێدا گەورە دەبێت...
دڵنیابن لەوەی هیچ شتێک باس ناکرێت کە تەنها حاڵەتیک دوو حاڵەت یان تۆزێکیش زیاتر بیت...لەئیستادا حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران زۆر زیادیکردووە لەگەڵ دارمانی خێزان، دەزانم هۆکاری کۆمەڵایەتی زۆرە، بەڵام لەهەر هەمووی کارەساتتر ئەو هۆکارەیە کە سوشیال میدیا دروستی دەکات بەتایبەتی (زینای ئەلیکترۆنی): لەراستیدا تێکەڵبون لەئینته‌رنێت هیچ جیاوازی نییە لەوەی لە واقیعی ژیان ڕودەدات.
فەیسبووک و ئینستاگرام و سناپ و تیک تۆک جۆرەها مرۆڤی داوێن خراپ و نائاسایی تێدایە لەپشتی شاشەکانەوە گفتوگۆت لەگەڵ دەکەن یەکەمجار بەسڵاوێک دەستپێدەکات ئینجا یەکتر ناسین و دواتر کارەساتی تر کە خۆشیان نازانن ژیان چۆن سەراوبن تێکدەدات منداڵ و خێزان پەرتەوازە دەکات...کە دەگاتە دادگاو پزیشکی دادوەری کێشەکە چارەسەری زۆر زەحمەتە.
کاتێک پرسیار دەکەین لە کەسەکان کە هۆکاری چییە وات کردووە؟ لەوەڵامدا زۆر بەئاسایی وەڵاممان دەدەنەوە (ئەوشتەی کردوومانە تەنها لەسەر ئینته‌رنێت بوو راستی نەبوو). 
لێرەوە دەمەوی بڵێم، بەهیچ شێوەیەک ئینته‌رنێت و راستەقینە جیاوازی نییە زینا هەر زینایە. دەمەوی ڕووی قسەم ئاراستەی هەردوو ڕەگەز بکەم کە ئەوانەی ئەم کارە دەکەن ئایا رازی دەبن کەسێک وا لەکەسە نزیکەکانی ئێوە بکات؟؟؟؟
لێرەوە دەوری مامۆستا ئایینیەکان دەستپێدەکات کە هۆشیاری زیاتر بدەن بۆ خەڵک کە زینا هەر زینایە لە ئینته‌رنێت و راستەقینە جیاوازی نییە.
تکایە ئینته‌رنێت بەکاربێنن بۆ وەرگرتنی زانست و ڕۆشنبیریی نەک بۆ شتی تر..

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن 
پسپۆری پزیشکی دادوەری
مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×