ترسنۆکەکان خۆیان بێ بەری دەکەن!

بەختیار شاوەیس
  2021-03-12     892

ئەم ئێوارەیە وتەبێژی یەکگرتوو حیزبەکەی و فراکسیۆنەکەی لەلێدوانەکانی ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاریان بێبەری کرد کاتێک وەڵامی رەگەزپەرستە تورکەکانی دابویەوە.

دوو رۆژە ناوەندی حکومی و حیزبی لەتورکیا هەرەشە لەهەرێمی کوردستان و ئیدارەی باکوری عیراق (کەبەقەولی خۆیان مەبەستیان حکومەتی هەرێمی کوردستانە) دەکەن.

کەچی هیچ کەسێک لەپاڵەوانەکانی دوێنێ کەدەوڵەتیان دروست دەکرد نقەیان لێوە نایەت. بگرە ترسنۆکانە پەشیمان دەبنەوە.
لەمەش سەیرتر ئەوانەی کەدوێنێ بەخائین و دژی دەوڵەتی کوردستان پەلامار دەدراین، ئەمرۆ بونەتە رەمزی دیفاع لەو پولەی کەنەخشەی کوردستانی لەسەر بوە.

هیچ شتێک بەهێندەی دنیای سیاسی ئێمە سەیر نیە.

دوێنێ کە لەسەر برسیەتی و کوێرەوەری خەڵک دەنگمان هەڵدەبڕی، ئەوان پێیان دەوتین بێگانە پەرست.

ئەمرۆ کە بەجدی هەرەشە لەنەخشەی کوردستان دەبینین لەلایەن بێگانەکانەوە ئەوان کەڕو کاس دۆش داماون.

ئەرێ بەراست چاویان کوێرە یان ترسیان لەبڕینی بۆری نەوتەکانیانە؟

ئەرێ بەراست حکومەتی هەرێم چاوی هەیە؟ یان وتەبێژی ئەمارەتەکەی ئەردۆگان سکوتی پێکردوە؟

بەسە ئەم لاوازی و بێ بەریە راگرن، خۆ کفرتان نەکردوە، نەخشەی نەتەوەیەکەو خوا دروستیکردوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×