قاسم موسڵح

بەختیار شاوەیس
  2021-06-08     473
- لەدوای قاسم سلێمانی، قاسم موسڵح ئەو ناوەیە کە لەناوەندەکانی میدیاو لێکدانەوە سیاسی یەکان زۆرترین ئاماژەی پێکراوەو کارو کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش بەتایبەتی دوای ئەوە هات کە ٢٦ ی مانگی رابردوو لەلایەن هێزێکی تایبەتی هەواڵگری عیراق و لەپرۆسەیەکی سەربازی تایبەتدا لیژنەکەی ئەبو رەغیف ناوبراوی دەسبەسەرکرد \و دوێنێ ئێوارە دادگای عیراقی ئازادبوونی ڕاگەیاند.

- پرۆسەی گرتنی قاسم موسڵح، لەواقعدا لاوازی حکومەت و بەهێزبوونەوەی باڵی حەشدی شەعبی بەجوانی روونکردەوە، ئەمەش ئەوکاتە بوو کە هێزەکانی حەشد ئێوارەی دەستگیرکردنەکە بەئاسانی چونە ناوچەی سەوز و وەک هەندێک سەرچاوە باسی دەکەن تەنەنات یەکەیەکی حەشدی شەعبی لەحەوشەی پشتەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی کازمی پیاسەیان کردوە و خۆیان مەبەستیان نەبوە سەرۆک وەزیران قۆڵ بەست بکەن.

- دواتر رۆشتنی کازمی بەهەڵەداوان بۆ لای نوری مالکی و داوای ناوبژیکردن لە مالکی و بەهاناوەچوونی جگەلەوەی هاوتای ئینقلابێکی سپی بوە و بەهێمنی تێپەڕی، لەلایەکی دیکەوە هاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە و ئێستا جەمسەری حەشدەکان داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن و دەڵێن ئەگەر بەرەکەی تر هەڵبژاردن نەکات یان هەوڵی دواخستنی بدات ئەوا مەرجیان رۆشتنی کازمی و گۆڕینی چەند وەزارەتێکە.

- گرتن و ئازادکردنی قاسم و رووداوەکانی ئەم دە رۆژە ، ئەوەی پێ وتینەوە کەئەنجامدانی هەڵبژاردنی  پێشوەخت ئاسان نیە، وەئەگەر بیشکرێ ، ئەوا ئەنجامەکەی هەرلەئێستاوە ئەو هێزانە کۆنترۆڵی دەکەن کە تەنها لەسەردەسبەسەرگرتنی فەرماندەیەکیان حکومەتیان لەماڵەکەی خۆیدا چەک کرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×