هێزی پارە یان هێزی بیروباوەڕ؟

مامۆستا جەعفەر
  2021-08-14     678

زۆربەی هێزە سیاسییەكانی ئەم وڵاتە دەمێكە ماڵئاواییان لە هێزی ئایدیۆلۆجیاو بیروباوەڕ كردوە، رویان كردۆتە هێزی پارەو دراو!

پاش دروستبونی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم، هێزە سیاسییەكان پڕۆژەی ئیدارەدانی حكومەت و حزبیان نەبو: حزب بە هێز بكرێت یان حكومەتی هەرێم؟

دیارە بڕیارە هەڵەكە ئەو چركەیە دراوە: حزب دەبێ لە حكومەت  بەهێزتر بێت. حكومەت دەبێ بە قوربانی حزب بكرێت: حزب، حزبی خۆمە، خۆم كۆنترۆڵی دەكەم، بەڵام لەناو حكومەتدا  هاوبەشم هەیەو رەنگە رۆژێك لە رۆژان جڵەوی بە دەست خەڵكیترەوە بێت...

سەركردایەتی حزب بەمەبەستی رامكردن و دەستەمۆكردنی كادرە چاونەترس و جەنگاوەرە گیان لە سەر دەستەكانی خۆی، بەبێ  پڕۆژەی گشتگیرو پێشبینی داهاتو، بەلێشاو سەركردەو كادرو پێشمەرگەی رەوانەی پۆست و فەرمانگەكانی حكومەت كرد. بەكورتی حكومەت كرایە باخچەی پشتەوەی حزب.

دامەزراوە بیرۆكراسییەكانی حكومەت دەبێ ئۆتۆنۆم بێت، دەبێ لە دەستتێوەردان پارێزراو بێت، كەچی ”سەركردەكان” حكومەتیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان دادەدۆشی.

كادری كرایە (پیشە)و موچە بۆ پلە باڵاكان بڕایەوە. پەیوەندی نێوان ئەندام و حزب لەبری بیروباوەڕو بەرنامە بوە پارەو دراو. بێگومان هەلپەرست و كۆیلەكان لە سەركردە پارەدارو پەلەبەخشێنەرەكان ئاڵان.

حزبێك خۆی بە خاوەن بیروباوەڕو بەرنامە دانابێت لە پڕ بۆ لای پول و پارە بابداتەوە، لە ماوەیەكی كورتدا دەپوكێتەوە. پاژێكی ئەو ”جەماوەر”ەی لە دەوری ئاڵاكەی ئاڵاوە بەرژەوەندی و بێ ئاگایی  پابەندبونی ئەوانی بە دامەزراوەی حزبەوە دەستەبەر كردوە.

حزبی كوردی پێش راپەڕین، كەس موچەی نەبو. حزبی ئۆروپیش موچەخۆرو میلیشای نییەو هەڵبژاردنیش دەباتەوە.

خەڵكێكی زۆری ئەم وڵاتە لەسەر حیسابی حزب بونە ملیۆنێر: ئەوانە یەكەم كەس دەبن، كە لە پشتەوە بە خەنجەری ژەهراوی لە حزبەكانیان دەدەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×