ئارامی لە دۆزینەوەی ناو خۆماندا

زەبەنگ بەهادین
  2022-07-29     660

مرۆڤ بونەوەرە سەیرەکەی گەردون، لە سەرەتایی دروست بونیەوە لە خۆی دەکۆڵێتەوە و بە دوای هۆکارەکانی دروستبونی و ئاکامەکانی نەمانیدا دەگەڕێ، بونەوەرێکی وونبو پێیەکی لە پەیوەندی کۆمەلایەتی و پێکەی دی لە تەنهایی و گۆشەگیری دایە، لەگەل ئەوەشدا لەوپەڕی قەرەبالغیدا لەگەل خۆی بەردەوامە لە  قسە و گفتو گۆ کردن،  ئەم مرۆڤە چی دەوێت.

بەردەوامی، هەڵپەی مرۆڤ بۆ بەردەوامییە جێگیر بون لە هەندێ کات و جولە و گۆڕان لە هەندێکی دی تەنها ئامانج لێی بەردەوامییە، سروشت کە بەشێکە لە پێکهاتەی مرۆڤ ناتوانێ بەردەوامی هەمیشەیی بداتە هیچ مادەیەک تەنها دەتوانێ لە دۆخێکە وە بیگۆڕێت دۆخێکی دی، هەر ئەمەیە ئەم خەسلەتی گواستۆتەوە بۆ مرۆڤ  کە پێکهاتەی بونی لە دۆخێکە وە بخاتە دۆخێکی دی بە ئامانجی بەردەوامی بوون، کێشە ئەوەیە بیرۆکەی بەردەوامی دژە ئارامییە لەبەر ئەوەی هەمو گۆڕانێکی مادە لە دۆخێکە وە بۆ دۆخێکی دی دەبێت بە ما ئارامیدا تێپەڕ کات ئەو کات ئامانجی دۆخە نوێکە دەپێکێت، تا ئێرە ئەمە بەشێکی گرنگە لە پێکهاتەی مرۆڤ کە لە سروشتەوە بۆی گوازراوەتەوە،.

بەشی نهێنی ناو مرۆڤ ئەوەی دژە سروشت و دژە بونە لە بنەڕەتدا، دژە سروشت لەوەی کە نایەوێ بە دۆخی نا ئارامی تێپەڕێت و دەشیەوێت پێکهاتەکەی بگۆڕێت بێ ئەو زنجیرەیە، لە لایەکی دی نهێنی نەناسینی ئەو بەشەی ئێستا تێیدایە و نەزانینی ئەو بەشەی تێدەچێت، بۆیە دەبێت هەلپە بۆ بەردەوامی تەنانەت ئەگەر بە وەهم و سەرابیش بێت، بەلام خۆ وەهم ناتوانێ مرۆڤ لە ئارامی بهێلێت ئەوە مەرجە دواجار هەر دەبێت بچێتەوە دۆخە نا ئارام ەکە، بەلام ئەمجارە بە ویستی خۆی نا بەلکو لە ڕێگەی شکانەوەی وەهمەکان و چونەوە ناو زانینی تەواو بوون.

با وای دانێین کەسێک دەیەوێت هاوسەرگیری بکات، سەرەتا دەبێ بپرسین ئەم کارە بۆ دەکا، ئایا تەنها بۆ بەردەوامبونی جیناتی ڕەگەزەکەی خۆیەتی یان وەهمە بۆ گۆڕینی دۆخێک بە ئارامی،.

دەتوانین بلێین هەردو لایەنەکەی، مرۆڤ بێ درکی خۆی مەبەستی سەرەکی ترسە لە نەمان دەیەوێت بەردەوام بمێنێ بۆیە پەنا دەباتە بەر هاوسەرگیری و دروستکردنی مندال بۆ گواستنەوەی پێکهاتەی خۆی بە مەبەستی  بەردەوامی خۆی بەلام ساتێک ئەو وەهمەی تێک دەشکێت و تێدەگات ئەو گواستنەوەیە روونادات، پەنا دەبات بەر بیرۆکەی زیندو بونەوە لە ڕێگەی ئاین و کلتورەکان، کاتێک لەمەش تێدەپەڕێت و دەزانێ لێرەشەوە بەردەوامی بونی مسۆگەر نییە لە  ناو خۆیدا، دەچێتە دۆخی گۆڕان لە پێکهاتە رۆژانە کەیدا، هەرچی ئەم گۆڕانە رۆژانەیەش مرۆڤ ناگەیەنێت ئارامی بەردەوامی بۆیە دوا جار لە قالبی ترسە ناوەکیە کەی دەمێنێتەوە، وە وەلامی پرسیارە بنەڕەتییەکەی بۆ نادرێتەوە ئێمە بۆ هەین و بۆ کوێ دەچین، هەمو ئەو وەلا مانەی تا ئێستا هەن هی مرۆڤن کە لەسەر ئەم زەوییە ژیاوە بە مانا وەلامی راستەقینەی بونی مرۆڤ خۆی نییە، هۆکارەکەشی ئەوەیە مرۆڤ هێندە خۆ پەرست ونەرجسییە نایەوێ بیرۆکەی تەواوبونی بچەسپێ کە ئەمە کۆتا رێگەیە پێی دەگات، هەر ئەمە وا لە مرۆڤ دەکات بیەوێ رێگە لە سروشتە گۆرانیەکە بگرێت کە بؤی ناگیرێت و خۆشی زۆرینە لە دۆخە نا ئارامەکدا بێت  کاتێ دەگاتە دۆخی ئارام واز لە بیرۆکەی بەردەوامی و تا کۆتا بێنێ، ئەوەی هەیە ئەمڕۆیە بە پێی پێکهاتەی سروشتی و پێویستی ئە.مرۆ دەبێت لە ناو دۆخە گوراوەکان باس گوزەر بکەی تا بتوانیت بە زوی بچیتەوە ئارامی لە دوای گۆڕانەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×