درۆو دراو

عه‌بدوڵا کوێخا موباره‌ک
  2019-06-26     1167
دەنگۆی دروستکردنی حزب لەلایەن ناڕازیەکانی گۆڕانەوە لە لای ئەو گروپەوە دروستکراوە کە ئێستا بەھۆی درۆ و چەواشەکاری ئەوانەوە گردەکە ناوینراوە (گردە درۆزنە).

ئەم دەنگۆ ناڕاستەشیان لەپێناو شاردنەوەی عەیب وعارەکانی خۆیان و بێ بایەخکردنی ئەو ڕەخنە جدییەیە کە ناڕازییەکان ھەیانە لە ئەدای کار و بڕیاردانی ئێستای ئەوان، دەیانەوێت بەم دەنگۆ ناڕاستە بە جەماوەری گۆڕان بڵێن کە ناڕازییەکان لەپێناو مەرامی خۆیان و دروستکردنی حزب بۆ خۆیان ناڕازین و ڕەخنە دەگرن.

ڕەنگە باسی دورکەوتنەوە لە گرد و گۆڕانی ئێستا کرابێت، بەڵام باسی دروستکردنی حزب نەکراوە، ھەرکاتیش ئەوە پێویست بێت بە دزیەوە نابێت و گۆڕانیش پێغەمبەری ئاخر زەمان نیە.

کێشە ڕاستەقینەکەی ئێمە دروستکردنی حزب نیە، بەڵکو ئەو تەفسیرە جیاوازەیە بۆ قسەکەی نەوشیروان مستەفا کە وتی پارتی و یەکێتی تەنھا درۆ و دراویان بەدەستەوەیە و ئەوەشیان لەدەست دەردێنین، ئێستا دوو بۆچوون و ئاراستەی جیاواز لەسەر ئەو قسەیە دروست بووە، ئێمەومانان پێمان وایە نەوشیروان مستەفا مەبەستی لەو قسەیە ئەوە بووە کە درۆکانیان بۆ خەڵک ئاشکرا بکەین و پارەکانیشیان لێ بسێنینەوە بۆ خەڵک، بەڵام ئەوانەی ئێستای گردەکە پێیانوایە مەبەستی نەوشیروان مستەفا ئەوەبووە کە کۆپی درۆکانی پارتی و یەکێتی بکەن بۆ چەواشەکاری خەڵک و ڕایکردنی سیاسەتە چەوتەکانی خۆیان و پارەکانیشیان لێبسێننەوە بۆ خۆیان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیا و کڕینی پشک و بەڕێوەبردنی سایت و میدیای چەواشەکار و کڕین و کۆیلە کردنی خەڵک بەکاری بھێنن.

چەند نمونەیەک وەک بەڵگە

 -لەلایەک ھەڵسوڕاوی گۆڕان نان بڕاو کراوە و سزا دراوە، لەلایەکی ترەوە ٢٥ دەفتەر دۆلار و پارەی ژێربەژێر لە ھەمان حزب وەرگیراوە و دەمی میدیای گۆڕانی پێ داخراوە لەئاست ئەو غەدرەی لە شوێنکەوتوانی گۆڕانیان کردووە.

- لەلایەک گۆڕانخواز سواڵی بۆ گۆڕان کردووە و پارە و شەکر و چای ماڵی خۆی بردووە بۆ مەکۆ و ژور و بانگەشەی ھەڵبژاردن، لەلایەکی تر پشکی کۆمپانیا و سایت و پەیجی فەیک بە پارەیەکی زۆر دروستکراوە.

- لەلایەک ئیدعای گەڕاندنەوەی موڵکی گشتی کراوە، لەلایەکی تر موڵکی گشتی لەسەر سەرکردە و کوڕی سەرکردەی گۆڕان تاپۆ کراوە.
 -لەلایەک ناڕەزایەتی ھەیە لە دژی نزیکبونەوەی گۆڕان لە یەکێتی و پارتی، لەلایەکی تر ناڕازییەکان تۆمەتبار دەکرێن کە بەدەستی یەکێتی و پارتی دەیانەوێت گۆڕان لەناوبەرن.

 -لەلایەک باسی سیستم و موئەسەسە دەکرێ لایەکی تر پشتیوانی لە حوکمی سوڵتانی و گەڕانەوە بۆ چاخی بەردین دەکرێت.

 -جارێک دەوترێ سەرکردە ناڕازیەکان قەت بەرگریان لە گۆڕان نەکردووە لەکاتی تەنگانەدا، جارێکی تر دەوترێ سەرکردە ناڕازییەکان توندڕەون و بەھۆی کێشەی شەخسیەوە گۆڕان توشی کێشە دەکەن.

- لەلایەک دەڵێن شکستی گۆڕان ھی ١٢/٥ ی پەرلەمانی عێراقە و سەرۆک و لیژنەی بانگەشەی ئەوکات بەرپرسیارن لەو شکستە، چونکە گۆڕان ئەوکات تەنھا ٢٠٠ ھەزار دەنگی بەدەست ھێناوەتەوە، لەلایەکی تر دەڵێن بایکۆتچیەکانی ٣٠/٩ی پەرلەمانی کوردستان شکستیان بە گۆڕان ھێنا و گۆڕان تەنھا ١٨٧ ھەزار دەنگی بەدەست ھێناوە.

بەراستی ئیتر پێویستە جەماوەری گۆڕان و ئەو کەسایەتی و نوسەر و چاودێرە سیاسییانەی کە پشتیوانی گۆڕانیان کرد و گۆڕانیان سەرخست قسەی جدی و یەکلا کەرەوەیان ھەبێت لەسەر بۆچونی ئەم دوو ئاراستەیەی ناو گۆڕان و پشتیوانی لە بۆچوون و ئاراستە ڕاستەکە بکەن، چونکە ھەمومان دەزانین کە کار بەم پینەوپەڕۆ و درۆ و دەلەسە و خۆخەڵەتاندن و خەڵک خەڵەتاندنە ناچێتە سەر.
زۆرترین بینراو
خەزعەلی: پێشمەرگە دەبێت پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فەرماندەی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق بێت
سیپان حه‌مۆ: ژماره‌یه‌ك له‌ تێوه‌گلاوانی كوشتنی شه‌ڕڤانه‌كه‌ی حه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیركراون
گۆڕانکارییە خێراکانی یەمەن: حوسییەکان پێشڕەوی دەکەن و سوپای یەمەن ناوچەیەکی سەربازیی داخراو ڕادەگەیەنێت
هومام حەمودی: حوکمڕانیی عێراق هاوپەیمانێتییەو دەبێت چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت
بەرپرسێکی ئەمریکی: دەمانەوێت وڵاتانی ناوچەکە خۆیان سەرکردایەتیی قەیرانە ئەمنییەکان بکەن
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر حوسییه‌كان ره‌تكرده‌وه‌‌
لە حەسەکە دژی شەهیدکردنی سیپان حوزنی خۆپیشاندانێکی جەماوەری ئەنجام درا
یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال چەکەکانیان ڕادەستی بەغدا دەکەن؛ چیای شنگال بەتەواوی دەچێتە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی فیدراڵی
له‌ زیندانی كۆبانێ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون
کۆتایی وەرزی گەرما؛ کەشناسێک هۆشداری لافاو و مژدەی پایزێکی پڕ باران دەدات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×