لێکەوتە کۆمەڵایەتیەکانی دوای کۆرۆنا

لوقمان مصطفی صالح
  2020-04-24     848
دەگوترێت زۆرشت لەدوای کۆرۆنا گۆڕانی بەسەردادێت، هەر لەسیستەمی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، تادەگاتە کەلتورە باوەکانی نێوکۆمەڵگاش کاڵ دەکاتەوە،هەر وەک بیرمەندی گەورەی ئەمریکی (هێنڕی کسینجر، وەزیری پێشوتری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەوتارێکیدا کە لەڕۆژنامەی "واڵستریت ژۆرناڵ" بڵاویکردووتەوە، لەسەر گۆڕانکارییەکانی دوای گشتگیریی کۆرۆنا هۆشدارییداوە.

لەوتارەکەیدا کسینجر پێشبینیی کردووە، قەیرانە سیاسیی و ئابورییەکانی هەڵکەوتەی ئەم نەخۆشییە گشتگیرە، بۆ ماوەیەکی درێژ و بۆ نەوەکانی داهاتوو بەردەوام بێت و سیستمی جیهانیش بگۆڕێت).

بەڵام هەر سیستەمەو بە جیا بە شێوازی خۆی و جودا گۆڕانی بەسەردادێت.ئێمە لێرەدا باسی دیاردە کۆمەڵایەتیە باوەکانی نێو کۆمەڵگا دەکەین و ناچینە ناو سێکتەرەکانیتری ئاماژەبۆکراو. باشتروایە  کەسانی پسپۆڕو شارەزا  توێیژینەوەی زانستی لەسەربکەن.

زانایانی بواری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنن، پێشبینی دەکرێت لە کاریگەرییەکانی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا، "تەوقەو لەباوەشکردن" لەساڵانی داهاتودا زۆر کەمببێتەوەو بەوەش خووی مرۆڤ لەبۆنەو دیدارە کۆمەڵایەتییەکان گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا دێت.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەکردوە، چڕکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان بۆ روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێدەچێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دابنێت، بەجۆرێک تەوقەکردن لەدیدارو کۆنفرانسەکاندا وەکو خویەکی مرۆڤ رەنگە نەمێنێت یان زۆر کەم ببێتەوە. 

بەڵام ئەم لێکەوتە کۆمەڵایەتیەی دوای کۆرۆنا کاریگەرێتی ئەرێنی و نەرێنی خۆی هەیە لە سەر تاک بە تایبەتی و کۆمەڵگا بەگشتی،هەر بۆیە پێدەچێت لە هەرێمی کوردستانیش کۆمەڵێ لێکەوتە لەسەر کلتورەباوەکانی نێو کۆمەڵگا بە دوای خۆیدا بێنێ وەک: تەوقە و ماچ و لە باوەشکردنی یەکدی کەم بێتەوە،پرسە و سەردانی نەخۆش و ئاهەنگگێڕان و کاڵبوونەوەی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی گشتی لێبکەوێتەوە.ئەمە کاریگەرێتی ئەرێنیە بۆ خۆ پارێزی لەم دەردە کوشندەیە.

کاریگەری نەرێنێکەشی ئەوەیە تاکی ترسنۆک و تەمەڵ بەرهەم دێنێ،چونکە لەگەڵ خاو بوونەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا پەیوەست بە دەوام و شوێنکاری رۆژانەیان و بەردەوامی ترس و دڵە ڕاوکێش لەولاوە بووەستێ.وێڕای ئەوەی والە مرۆڤ دەکات کەمتر بڕوای بە خۆی و تەنانەت بە دام و دەزگا تەنەندرووستیەکانیشی هەبێت.

بۆ ڕێگریی‌و پاراستنی بەشێکی گرنگی  پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لەبەرئەوەی ئێمەی کورد بەو پەیوەندیە کۆمەڵایەتیانەوە جوانین‌و ماوین‌و لەگەلانیتری دنیا جیا دەکرێینەوە، بۆیە بەگرنگ دەزانرێت لەگەڵ پابەندبونمان بەڕێنماییە تەندرووستیەکانەوەو خۆپارێزی لەو ئافاتە جیهانیە خۆشەویستی‌و بەدەنگەوەهاتن‌و دڵنەوایی یەکدی زاڵبونە بەسەر کۆرۆنا ڤایرۆس و هاو شێوەکانی ئەم پەتا نەگریسەدا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
هۆشدارییەك لە لاهور شێخ جەنگییەوە بۆ پارتی و یەكێتی: ئێوە خاوەنی ئەم خاك و خەڵكە نین
رێواز فایەق: هێمن هەورامی پێیوتم سەرۆك وتویەتی بڕگەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنەكە زیادبكرێت
په‌رله‌مانتارێكی‌ پارتی: قوباد تاڵەبانی له‌گه‌ڵ دو په‌رله‌مانتاری‌ عه‌ره‌ب پلانی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستانیان داناوه‌
مەسعود بارزانی: راستكردنەوەی هەڵەكانی لۆزان تەنها لەسەر شانی گەلی كوردستان نییە
هێمن هەورامی: دەستبردن بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی هەریم هەڵەیەكی گەورەی دوبارەبوەوەیە
مەسرور بارزانی: ئەو گۆڕانکارییانەی لەپشکی هەرێم کراون ناپاکی‌و ستەمکاریی‌و پیلانگێڕییە
بڕیاردەی ئەنجومەنی كۆمسیاران له‌پشكی‌ كۆمه‌ڵ: كاراكردنەوەی كۆمسیۆن حاڵەتێكی ناتەندروستەو بەشداری هیچ چالاكییەكی ناكەم
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: ئێمەش تێبینیمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە هەیە
نرخی دراوەكان لە كاتی كردنەوەی بازاڕ
ئەنجومەنی دادوەری بەبێ تەواوکردنی نیساب کۆبوەوە "ئەمڕۆ دوا بزمار لەتابوتی ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ هەرێم درا"
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×