ئەمڕۆ بەهای نەوت بەرزبوەوە
  2023-12-08       737       

لەگەڵ ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی بەڵام نرخی نەوت بەگشتی بەرەو حەوتەم هەفتەی دابەزینی خۆی هەنگاو دەنێت.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت بەرزبوەوەو لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 75 دۆلار و 56 سەنت و نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 70 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا دوای ئەوە هات كە سعودیەو روسیا داوایان لە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك پڵەس كرد بڕی بەرهەمهێنان كەم بكەنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە نرخی نەوت بەرەو حەوتەم هەفتەی دابەزینی خۆی هەنگاو دەنێت، بەهۆی نیگەرانییەكان لەبارەی زیادبونی خستنەڕوی نەوت و كەمبونەوەی خواستی چین لەسەر نەوت كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر بازاڕی نەوت لە جیهاندا هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×