بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، لەسەرەتای ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئیسرائیل‌و حەماسەوە تا ئێستا 421 سەربازو ئەفسەری ئیسرائیلی کوژراون‌و 5 هەزار سەربازو ئەفسەری دیكه بریندار بون، لەو ژمارەیە دو هەزاریان کەمئەندام بون.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرەنۆت"ی ئیسرائیلی لەزاری بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلەوە ئاشکرای كردووه، لەسەرەتای ده‌ستپێكی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان ئیسرائیل‌و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فهڵهستینیەوە تا ئێستا، 421 سەربازو ئەفسەری ئیسرائیلی کوژراون‌و 5 هەزار سەربازو ئەفسەری دیكه بریندار بون.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه زیاتر لە ٪58ی بریندارەکان لەدەستو قاچیان دوچاری برینی سەخت هاتونو بەشێکیان پێویستیان بەبڕینەوەی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌یان هه‌بووە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ٪12ی بریندارەکان دوچاری برینی ناوەکی هاتون وەک سپڵ، گورچیلەو پچڕانی ئەندامەکانی ناوەوە. نزیکەی 7٪ بەدەست ناڕەحەتیی دەرونییەوە دەناڵێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری تەندروستیی غەززە، لەماوەی زیاتر لەدو مانگی شەڕدا 17 هەزارو 487 کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن‌و منداڵن و زیاتر لە 46 هەزارو 480 کەس برینداربون.
بەرەبەیانی 7ی 10ی 2023 چەكدارانی حەماس لەڕێگەی هەزاران موشەكەوە هێرشیانكردە سەر ئیسرائیل، له‌و ڕۆژه‌وه تائێستا شه‌ڕو پێكدادانی قورس له‌نێوان هه‌ردولادا به‌رده‌وامه.
سوپای ئیسرائیل ماوه‌ی دو مانگه لهزهویو ئاسمان‌و ده‌ریاوه بۆردومانی كه‌رتی غه‌ززه دهكاتو به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران كەس بونەته قوربانی‌و ئاوارە بون.