میلیشیاکانی عێراق: هێرشمان کردە سەر ئیسرائیل
  2023-12-22       475       

میلیشیاکانی عێراق بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە “چەکی گونجاو” هێرشیان کردووەتە سەر شارۆچکەی ئیلات کە دەکەوێتە باشووری ئیسرائیلەوە.

ئەمڕۆ هەینی “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ڕایگەیاند، “لە وەڵامی کوشتوبڕکردنی مەدەنییەکانی فەڵەستین لە غەززە”، هێرشیان کردە سەر ئامانجێکی ئیسرائیل لە شارۆچکەی ئیلات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چۆنێتی ئەنجامدانی هێرشەکە نەکراوە، تەنها ئەوە خراوەتەڕوو کە بە “چەکی گونجاو” لە ئامانجەکەیان داوە.

مقاوەمەی ئیسلامی لەو میلیشیایانەی شیعە پێکدێت کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن و لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەرکەوتن.

ئەو میلیشیایانە زیاتر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەکەنە ئامانج، ئەویش بە پاساوی ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هێرشەکانی سەر غەززەدا پشتوانی لە ئیسرائیل دەکات.

بە پێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 100 هێرشە کراوەتە سەر بنکەکانیان لە حێراق و سووریا.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×