وەزارەتی نەوتی عێراق: ساڵی داهاتوو 3 پڕۆژە لەبواری وەبەرهێنانی غازدا ئەنجامدەدرێت
  2023-12-27       296       

عەبدولباقی خەڵەف ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، ساڵی داهاتوو 3 پڕۆژە لەبواری وەبەرهێنانی غازدا ئەنجامدەدرێت کە لەئێستادا ڕۆژانە هەزارو 100 پێ سێجا (ملیۆن پێ سێجا ستاندارد) دەسوتێنرێت، کە 40%ی کۆی گشتیی غازی عێراق پێکدەهێنێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی عێراق پێشبینیدەکات بگاتە سفر سوتاندنی غاز پێش ساڵی 2028.

خەڵەف لەلێدونێکی ڕۆژنامەوانییدا بە"غەد پرێس"ی وتوه‌، “ئەو بڕە غازەی ڕۆژانە دەسوتێنرێت زۆر گەورەیە، بەشێوەیەک هەموو ئامێرێکی هەڵمژینی غاز زیاتر لە 50 تۆن دوەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەکات، هەربۆیە بڕیارە کار لەسەر ئەم بابەتە بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەمێکە کاركردن لەسەر پڕۆژەکانی غاز دەستیان پێکردوە، بەڵام دۆخی ئەمنیی ڕێگر بوە لەتەواوکردنی ئەو پڕۆژانە لەناوچەکانی ڕۆژئاواو باکور، لەکاتێکدا بەشێکیشیان بەهۆی کورتهێنانی بودجەوە دواکەوتون.

ڕونیشیکردۆتەوە، عێراق پێشبینیدەکات تاوەکو پێش هاتنی ساڵی 2028 سوتاندنی غازی کێڵگە نەوتییەکانی بگاتە ئاستی سفر.

عێراق پێویستی بەزیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز هەیە، بەوپێیەی لە ژێر فشاری زۆردایە لەلایەن ویلایەتەیەکگرتوەکان ئەمریکاوە تاوەکو لەبواری وزەدا پشت بەخۆی ببەستێت نەوەک لەئێرانەوە هاوردەی بکات، کە لەساڵی 2018وە کەوتۆتەوە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکا.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×