وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوازێكی گونجاو وه‌ڵامی هێرشی سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانیان له‌ئوردن ده‌ده‌نه‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه جۆن كێربی، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، به‌شێوازێكی گونجاو وه‌ڵامی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانیان له‌ئوردن ده‌ده‌نه‌وه.
هه‌رچه‌نده كۆشكی سپی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یان له‌ئوردن، به‌ڵام جۆن كێربی ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ نادات جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبگیرسێنێت.. واشنتن خوازیار نییه ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فراوان بێت.
دوێنێ یەکشەممە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی درۆنی بۆ پێگەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا له‌سه‌ر سنوری نێوان ئوردن و سوریا، سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربون.
ئه‌و بنكه سه‌ربازییانەی ئه‌مه‌ریكا كه هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنوری نێوان عێراق‌و سوریا‌و ئوردن و لەشەڕی داعش رۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لەتێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گروپەو ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سوریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابون.