بانکى ناوەندیى عێراق رێنمایى نوێ بۆ فرۆشتنى دۆلار دەردەکات
  2024-02-19       223       

بانکی ناوەندیی عێراق میکانیزمی وەرگرتنى داواکارییەکانی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکان و بانکەکان بۆ کڕینى دۆلار لەرێگەى پلاتفۆرمى ئەلیکترۆنییەوە  دەخاتەروو.

بانکى ناوەندیى عێراق لە گشتاندنێکدا ئەوەى خستووەتەڕوو کە داواکار، جا کەسێکی ئاسایی بێت یان یاسایی، دەبێت لانی کەم سێ ساڵ ئەزموونی هەبێت لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئەمەش کۆمپانیاکان و بانکەکان و کۆمپانیاکانى حەواڵە لەخۆ دەگرێت.

وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، بانکى ناوەندى 13 خاڵى دیاریکردووە بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت لە پلاتفۆرمى ئەلیکترۆنى بانکى ناوەندیى عێراق سوودمەندبن لە کڕینى دۆلار.

بە گوێرەى رێنماییە نوێکانى بانکى ناوەندى، ئەو کۆمپانیا و بانکانەى کە دەیانەوێت دۆلار لە بانکەکە بکڕن، پێویستە ئەزموونى سێ ساڵییان هەبێت و شەفاف بێت لەو مامەڵە داراییانەى کە دەیانکات، هەروەها ئەو رێکار و سیستەمانە لەخۆبگرێت کە کۆمپانیاکە بەکاریدەهێنێت بۆ سنووردارکردنی ساختەکاری، دژە سپیکردنەوەی پارە، پارەدارکردنی تیرۆر.

هاوکات، دەبێت کۆمپانیاکە بتوانێت باشترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاسایش و پاراستنی زانیاری بگرێتەبەر و پێویستە داواکار توانایەکی دارایی بەهێز و جێگیری هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی کاریگەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×