باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سیستمی بەرگریی ئاسمانی خستەکار
  2024-02-23       426       

ئەمڕۆ هەینی لە دو كاتی جیادا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ موشەک و درۆن خستەکار كە بە سیرام ناسراوە.

ئاوێنە: شەوی رابردو، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، سبەی هەینی بەمەبستی پشكنین، سیستمی بەرگری ئاسمانی لە ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانەی بەغدا لە سەعات 6ی سەرلەبەیانی بۆ 6:15 خولەك و هەروەها لە سەعات 9ی سەرلەبەیانی بۆ 9:40 خولەك دەخرێتەكار.

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی كە بڵاوكراونەتەوە سەعات 6 بۆ 6:15 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق سیستمی بەرگریی ئاسمانی سیرامی خستۆتەکار کە ئاسمانی سنوری باڵیۆزخانەكە لە ناوچەی سەوز و فڕۆکەخانەی بەغدا دەپارێزێت.

چەند دیمەنێكی ساتی خستنەكاری سیستمەكە لێرەوە ببینە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×