پارتی چاكسازیی توركمان: سوپاسی هەڵوێستەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەكەین
  2024-03-18       196       

پارتی چاكسازیی توركمان سوپاسی هەڵوێستەكەی پارتی و سەرۆكی ئەو حزبە دەكات بۆ بەشداری نەكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

ئاوێنە: پارتی چاكسازیی توركمان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وتی، وەک پێکهاتەی تورکمان و پارتی چاکسازی تورکمان سوپاسی "هەڵوێستی نیشتیمانی"ی مەسعود بارزانی و پارتی دەکەین کە هەمو کات لە "سەنگەری بەرگری" بون لە "پاراستن و چەسپاندنی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان."

ئەو حزبە توركمانییە پێشی وایە پارتی و سەرۆكی پارتی "هەمیشە کاریان لەسەر پتەوبونی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان کردوە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ دوشەممە، مەكتەبی سیاسی پارتی لە پاش كۆبونەوەی خۆی لە راگەیەندراوێكدا وتی، "بەبەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەندکردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەڵبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×